لە هەولێر کوڕ و باوکێک کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی دووەم، لە رووداوێکدا لە گەرەکێکی شاری هەولێر کوڕ و باوکێک کوژران و سێ کەسیش برینداربوون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند " بەهۆی دروستبونی شەڕو دەمەقالێ لەنێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی مامزاوەی هەولێر روویدا، کوڕ و باوکێک کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێرئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بە دروستی هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە، دواتر چۆنییەتی رووداوەکە و وردەکارییەکان بڵاودەکەینەوە"

لایخۆشییەوە شایەتحاڵێکی رووداوەکە، کە هاوکات دراوسێیانە ئاماژەی بەوەکردووە "رووداوەکە نزیک 8:00ـی ئێوارە روویداوە، ئەوانەیشی کوژراون باوک و کوڕن و مانگێک پێش ئێستا لەسەر کڕین و فرۆشتنی کۆتر لەگەڵ دراوسێکەیان شەڕ لەنێوانیاندا دروست بووەو، چەند کەسێکیش لەنێوانیاندا برینداربوون".

بەوتەی ئەو شایەتحاڵە بۆ میدیای رووداو"جگە لە کوژرانی ئەو دوو کەسە، سێ کەسی دیکەش بریندارن کە دوو لەوانە هی ماڵی کوژراوەکەن و ئەوەی دیکەش هی ماڵی بکوژەکەیە".

 


PM:10:11:12/01/2019