بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو هەردوو هونەرمەندی بەناوبانگی کورد "کامەران عومەر و سامان عومەر" کۆنسێرتێکی هاوبەش لە شاری سلێمانی سازدەکەن.
سه‌مه‌د هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی هایما لەبارەی سازکردنی کۆنسێرتەکەیانەوە راگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان كۆنسێرتێكی اهوبەش بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عومه‌ر و سامان عومه‌ر سازده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە كۆنسێرته‌كه له هۆڵی سپی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌شێك له داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ش بۆ كاری خێرخوازی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی هایما ئه‌وه‌شیخسته‌روو، بڕیارە کۆنسێرتەکە له‌سه‌ره‌تای مانگی 3 ئەنجامبدرێت و زۆرینه‌ی ئامادده‌كاریه‌كانیشی ته‌واو بووه.
هاوکات
هونەرمەند سامان عومەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ کامەران عومەری برایدا کۆنسێرتێکی خێرخوازیی ئەنجام دەدەن و لە چەند ڕۆژی داهاتووش بلیتەکان بەردەست دەبن.
وتیشی "ئەگەر بەهرەیەکی ئیلاهی لە ئێمەدا هەبێت، دەبێت ئێمەش تەرخانی بکەین بۆ خەڵکی خۆمان، بۆ دانیشتوانی خۆمان و بۆ زمانی خۆمان،هەروەها وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی ئەوانەی پێویستیان بە ئێمەیە دەمانەوێت هاوکارییان بکەین".
ئەو هونەرمەندە ئەوەشی وت، ئه‌گه‌ر کۆنسێرتەکەیان سه‌ركه‌وتنى بەدەستهێنا ئه‌وا له شاره‌كانى دیكه‌ی کوردستانیش به تایبه‌تى لە كه‌ركووك كۆنسرێت ساز ده‌كه‌ن.
کاماران عومەر و سامان عومەر دوو هونەرمەندی کوردن و برای یەکدین، ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەری گۆرانی وتندا کاردەکەنو جەماوەرێکی زۆریان لە کۆیان کۆکردوەتەوە.