خانمە مودێلی ناسراو و شاجوانی سلێمانی یارجان بەتەواوی ستایلی خۆی گۆڕی و قژی زۆر کورت کردووەتەوەو بەم وێنەناش هەوادارانی زیاتر سەرسام بەخۆی کردووە
یارجان لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی تایبەتی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە پرچی بەتەواوی کورت کردووەوەو ئەنجامدانی ئەو کارەشی زۆر بە ئەستەم زانیووو نوسیویەتی، "روبەڕووی ترسەکانت ببەرەوەو بەهێزبە، شتێک کە هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوم بتوانم بیکەم ئیتر ئێوە چی ئەلێن بیڵێن"،
هەروەها لەبەرامبەر لۆمەی هەوادارانی لەبەرامبەر کورتکردنەوەی قژیدا دەشلێت،" لەبەر سوتاوی بوە لەبەر هەرچی بووە هەرکەس هێزی خۆی بە شتێک تاقی دەکاتەوە منیش بەوە تاقیم کردەوە خانم بوون بە قژێکی درێژ نییە خانمێک دەستبەرداری قژی ببێت کەواتە هیچ شتێک نیە لێی بترسێت و بیڕوخێنیت".
شنیار ئەحمەد لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.