ترەمپ: ئەگەر تورکیا هێرشبکاتەسەر کوردانی سوریا ئابورییەکەی تێکدەشکێنین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرشبکاتەسەر کوردانی سوریا ئابووری تورکیا تێکدەشکێنین.

 لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردوەتەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "ئەگەر تورکیا هێرش بکاتەسەر کورد لە سوریا، ئابوورییەکەی تێکدەشکێنین".

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها دەشلیت ئەگەر نیگەرانە لە کوردانی سوریا ئەوا ناوچەیەکی ئارام بەدوری 20 میل دروستبکات، هەروەها داواشی لە کوردەکان کردووە، کە تورکیا توڕە نەکەن.

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا ترەمپ ئاماژە بەوەدەکات، هێزەکانیان لە سوریا دەستیانکردووە بە کشانەوە، بەڵام پاشماوەی داعش  لە چەند شوێنێکەوە هەن و واشنتۆن لە بنکەکانی دراوسێ و لە نزیک سوریاوە بەردەوام دەبێت لە لێدانی داعش.

لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا سەرۆکی  ئەمەریکا باس لەوە دەکات، کە روسیا و ئێران و سوریا گەورەترین سودیان بینیوە لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی داعش.





AM:08:59:14/01/2019