ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات

 سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتدا کۆدەبێتەوە.

 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاند، سەردانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق یەکلایی بووەتەوە و بڕیارە ١١ی ئازاری داهاتوو سەردانەکە ئەنجامبدرێت.

وەزریری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند سەردانەکە لەسەر بانگێشتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو سەردانە لەسەر بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامدەدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە حەسەن ڕۆحانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.



PM:04:36:14/01/2019