باوکێک هەوڵی کوشتنی مناڵە سێ ساڵانەکەی داوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "باوکێک لە شارۆچکەی رزگاری هەوڵی خنکاندنی منداڵە سێ ساڵەکەی داوە، منداڵەکەش لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە".

وتەبێی پۆلیسی گەرمیان رائید عەلی جەمال قدووری، رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی رزگاری باوکێک ویستویەتی منداڵەکەی خۆی بخنکێنێت، کە تەمەنی سێ ساڵ و نیوە. ئێستا منداڵەکە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت " بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بڕگە31 باوکی منداڵەکە بەندکراوە وپۆلیس دەستی ب ەلێکۆڵینەوە کردووە".

دراوسێکانی ئەو خێزانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو کەسە "نەخۆشی دەروونی هەیە، دوای ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێک هاوسەرگیری کردووە و جیابوونەتەوە، ژنەکە ماڵەکە و منداڵەکەی بەجێهێشتووە".



PM:08:40:14/01/2019