هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌لامی لەسەر موبارەک و خێزانەکەی هاتەدەنگ و دەڵێت" وێنەگرتن بوه‌ستێنن خێر و چاکه‌تان کرد سوپاس، هه‌رچه‌نده پێویست به سوپاس ناکات فه‌ڕزه له‌سه‌رتان له‌مه زیاتر له که‌رامه‌تی ئه‌م خێرانه که‌م مه‌که‌ن".
له‌تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هونەرمەند هەردی سەلامی ڕه‌خنه‌ی توند ده‌گرێت له‌سه‌ر هاوکاری کردنی موباره‌ک و ده‌نوسێت: "که‌ی وازدێنن له ماڵی موباره‌ک؟".
لە پۆستەکەیدا سەلامی دەڵێت "به‌نیازی چه‌ند چاوپێکه‌وتن و راپۆرتی ترن؟ که‌ی لێده‌گه‌رێن له‌و ماڵه ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆی بکاته‌وه بۆ یه‌کجار هه‌موو ماڵه‌که‌ی ناکه‌ن به کامێره و رۆژانه راسته‌وخۆ په‌خشی بکه‌ن."
هەروەها نووسیوویەتی "بیوه‌ستێنن خێر و چاکه‌تان کرد سوپاس هه‌رچه‌نده پێویست به سوپاس ناکات فه‌ڕزه له‌سه‌رتان له‌مه زیاتر له که‌رامه‌تی ئه‌م خێرانه که‌م مه‌که‌ن".
هەردی سەلامی، لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.