سهرلهبهیانی ئهمڕۆ سێشهممه 15ی كانوونی دووەمی 2019 محمد مەلا قادر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
مەكتەبی ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هەواڵەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، دوای ململانێییەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی محەمەدی مەلاقادر كۆچی دوایی كردووە.
محەمەد مەلا قادر محەمەد ساڵی (1934) لە دایک بوە، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بوە و دواتریش لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوەتە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لە ساڵی 1968 بووەتە پێشمەرگە.
محەمەدی مەلا قادر چەندین ساڵ لەناو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردووە و لەو ماوەیەشدا چەندین پۆستی حزبی هەبووە، دواهەمین پۆستیشی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە بووە.