بوومەلەرزەیەك كەلار و خانەقینی هەژاند

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردەوە ئەمشەو زەمینلەرزەیەك بەگوڕی 4,6 بەپێوەری ڕێختەر، شارەكانی خانەقین و كەلاری هەژاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق كاتژمێر09،17ی ئەمشەو لە دووریی 32 كیلۆمەتری باشووری رۆژهەڵاتی خانەقین زەمینلەرزەیەك روویداوە.

هاووڵاتیانی خانەقین و كەلار هەستیان بە هێزی زەمینلەرزەكە كردووە، بەڵام هیچ هەواڵێك لەبارەی كەوتنەوەی زیانی گیانی و مادی بڵاونەبووەتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە داوای لە هاووڵاتیانی ئەم سنوورانە كردووە ئاگەداری خۆیان بن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی زەمینلەرزە.



AM:09:21:15/01/2019