وەزیری دارایی و ئابوری له‌میانه‌ی كۆربه‌ندی ئابوری هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئێران کە له‌شاری سلێمانی سازکرا، لەسەر دابەشکردنی مووچە نه‌دراوه‌كانی ساڵی رابردوو قسە ده‌كات .
رێباز حەملان، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند " پێویست بوو دەبوو حکومەتی عێراقی مووچەی هەر 12 مانگەکە بنێرێت و لەگەڵ وەزیری دارایی قسەمان کردوە و نێچیرڤان بارزانیش لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی لەسەر ئەو پرسە قسەی کردوە و لە یاسای بودجەی 2019دا جێگەی کراوەتەوە".
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد : بۆ ناردنی موچەی ئەو سێ مانگەش، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق قسەیكردووەو ئێمەش لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق گفتوگۆمان كردووە، ئەوان رایانگەیاند كە موچەی ئەو سێ مانگەیان لە بودجەی ئەمساڵ جێكردۆتەوە.
رێباز حەملان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هەركاتێك بەغدا پارەی ئەو سێ موچەیەی ناردن، ئێمەش بەداهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوت، موچەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەران دابەشدەكەین.