رۆژنامەنووسێکی دیاری رووداو وازی هێنا

رۆژنامەنووسی ناسراوی بواری فۆتۆگرافی رووداو، سەرتیپ عوسمان وازی لە تۆڕی میدیای رووداو هێنا.

لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەرتیپ عوسمان وازهێنانی خۆی لەو میدیایە ئاشکرا دەکات و نووسیوویەتی"
دوای ٦ ساڵ كاركردن، لە ئەمڕۆوە هیچ گرێبەستێك لە نێوان من و تۆڕی میدیایی رووداو نەماوە".

هەروەها لە درێژەی پۆستەکەیدا ئەو فۆتۆگرافەرە نووسیوویەتی " رووداو ئەزموونێكی جیاوازی كاركردن بوو. سوپاس بۆ هەموو هاوڕێ و هاوكارانی رووداو.. هیوای سەركەوتن و بەردەوامی".

سەرتیپ عوسمان گەنجێکی دانیشووتی سلێمانی یەو بەیەکێک لە فتۆگرافەرە ناسراوەکانی کوردستان هەژمار دەکرێت.



PM:02:55:16/01/2019