هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده، پشتگیری له دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌کات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر دڵنیایی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت و هه‌موو پێکهاته و ئه‌تنیکه‌کانی هه‌رێمه‌که له مه‌ترسی قڕکردن بپارێزێت.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ده‌رباره‌ی دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، ئاماژەی بەوەکردووە "هێزه‌کانمان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا له چوارچێوه‌ی ئه‌رکی خۆیدا دژ به تێرۆری ڕێکخراوی داعش و ڕێکخراوه تووندڕه‌وه‌کانی دیکه به هاوکاری هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی، به پێشه‌نگایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕه‌نجێکی گه‌وره ده‌دات و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوە".
ئەوەشهاتووە "ئێستا و هه‌میشه، ئه‌رکی پاراستنی هه‌موو پێکهاته‌کانی هه‌رێمی باکور و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌کات، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمه‌کانی ئێمه تاکه هه‌رێمن که هه‌موو پێکهاته‌کانی سووریا تیایدا پێکه‌وه ده‌ژین، ئێمه مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌تایبه‌تی بۆ تورکیا، هیوادارین که بگه‌ینه ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌رییه‌ک که ئاسایشی ناوچه‌کانی سه‌ر سنوور مسۆگه‌ر بێت".
لە راگەیەندراوەکەی هەسەدا دا ئەوەشخراوەتەڕوو،"ئێمه وه‌ک هێزه‌کانی سوریای دیموکراتی ده‌رباره‌ی دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که باسی لێوه ده‌کرێت، ئاماده‌ین پشتیوانی لێ بکه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر دڵنیایی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت، که هه‌موو پێکهاته و ئه‌تنیکه‌کانی هه‌رێمه‌که له مه‌ترسیی قڕکردن بپارێزرێن و ڕێ له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بگرێت".