ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ١٦ی کانونی دووەم سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی بودجە له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری هەریەک لە سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران د. عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبوسی بەڕێوەچوو تیایدا به دۆخی سیاسی و ئاسایش و نزیككردنه‌وه‌ی دید و بۆچوونی لایه‌نه‌کان و دورخستنه‌وه‌ی شه‌قام له گرژی و ئاڵۆزیه سیاسیه‌كان بیروڕا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا هەر سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ته‌ئكیدیان له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی كرده‌وه، ئەوەش دوای گۆڕانكاری پێویست و كارئاسانی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیان.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه بۆ كاری هاوبه‌ش له پێناوی سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكومه‌ت و پشتیوانی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌روه‌ها ته‌ئكید له‌سه‌ر پابه‌ندبوو به ده‌ستوور کرایه‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی پادشای ئوردن و شاندی باڵای وڵاتان بۆ عێراق كرا، سه‌ره‌ڕای ڕۆڵی عێراق له به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر به‌جۆرێك كه سه‌روه‌ری نیشتمانی پارێزراو بێت و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بكات.