پەرلەمانی بەریتانیا متمانەی دایەوە بە تێریزا مەی

پەرلەمانی بەریتانیا بە دەنگی  ٣٢٥ ئەندام  متمانەی بەخشییەوە بە تێرزا مەی سەرۆکوەزیرانی وەڵاتەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی کانونی دووەم لەکۆبونەوەیەکی پەرلەمانی بەریتانیا ٣٢٥ ئەندام پەرلەمان دەنگیان بە مانەوەی  تێرزا مای دا و لە بەرامبەردا ٣٠٦ پەرلەمانتاریش بە نەخێر دەنگیان دا.

ئەو کۆبونەوەیەی پەرلەمان دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو پەرلەمانی بەریتانیا  بە دەنگی ٤٣٢ پەرلەمانتار رێککەوتنی برێگزت (چوونەدەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا)ی  رەتکردەوە، کە سەرۆکوەزیران تێریزا مەی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامی دابوو، بۆ ئەو مەبەستەش پارتی کار داوای کرد دەنگدان بۆ متمانە وەرگرتنەوە لە حکومەتی تێریزا مەی بەڕێوەبچێت

لەسەر داوای ئەو پارتە ئەمشەو پرۆسەی دەنگدانەکە بەڕێوەچوو، بە دەنگی ٣٢٥ پەرلەمانتار حکومەت متمانەی وەرگرتەوە و لە کارەکانی بەردەوام دەبێت. ٣٠٦ پەرلەمانتاریش دەنگیان بۆ وەرگرتنەوە متمانە لە حکومەت دا.




PM:10:31:16/01/2019