حەشدی شەعبی: ئامادەین بچینە سوریا بۆ لەناوبردنی داعش

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزەکانیان ئامادەن بۆ ئەوەی بچێنە خاکی سوریا و لەوێ داعش لەناوببەن.

قاسم موسڵیح فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای ئەنباری حەشدی شەعبی  بەكەناڵی مەیادینی لوبنانی راگەیاند، هێزەكانیان ئامادەن بۆ ئەوەی مەبەستی لەناوبردنی داعش بچنە نێو خاكی سوریاوە.

هاوکات ئەمریکاشی بە هاوکاری داعش وەسف کرد و وتی لە كاتی ئۆپراسیۆنەكانی دژی داعشدا، لەسەر سنووری عێراق و سوریا ئەمریکا كاری هەواڵگری كردووەو
 نیازی شارەوەی هەیە و هەوڵیداوە بۆ هاوکاری داعش لە هێرشكردنە سەر هێزە عێراقییەكان زانیاری ئەمنی كۆبكاتەوە.

ئەو فەرماندەیەی حشدی شەعبی باسی لەوەشكرد، كە ئەمریكییەكان دەربارەی ژمارەیەك شەڕگە و جۆر و بڕی چەكەكان، پرسیاری لە پۆلیس و هێزەكانی سەر سنووری عێراق كردووە.



PM:11:25:16/01/2019