سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راپۆرتی پێشێلکاریەکانی ٢٠١٨ بلآودەکاتەوە

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، راپۆرتی كۆتایی ساڵی 2018ی پێشێلكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ دهۆك راگه‌یاند.

له‌ پرێس كۆنفراسێكدا كه‌ رۆژی 13/1/2018 له‌ پارێزگای دهۆك سازكرا، به‌ ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نوه‌ر حوسێن جێگری نه‌قیب و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و د. نه‌زاكه‌ت حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و لیژنه‌ی داكۆكی و لقی دهۆك و نه‌ینه‌وا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.

راپۆرته‌كانی(21 و 22)ی ساڵی 2018 ی لیژنه‌ی داكۆكی راگه‌یانراو بڵاوكرایه‌وه‌.

راپۆرتی كۆتای ساڵ ژماره‌ و جۆری پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تێیدا تۆمار كراوه‌ كه‌ كۆی پێشێلكاری له‌ ساڵی 2018 (132) پێشێلكاری بوون.

لەم لینکەوە راپۆرتەکە بخوێنەرەوە
http://www.kurdjs.com/kurdish/wp-content/uploads/2019/01/21-22.pdf




PM:12:17:17/01/2019