راپۆرتی ره‌وشی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان 2018
میدیای كوردستانی
رۆحی توڵه‌كردنه‌وه له رۆژنامه‌نوسان زاڵه
تارمایی پاره‌ی سیاسی‌و هه‌واڵی درۆ باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه
میدیای سێبه‌ر، دیمه‌نی میدیای پاوان كردوه
میدیای ئازاد له پاشه‌كشه‌دایه
له ساڵی 2018
264 رۆژنامهنوسو دامه‌زراوه‌ی میدیایی سكاڵایان لای میترۆ تۆماركردوه، كه 349 جۆری پێشێكارییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه
پێشێلكارییه‌كان:
رێگری و جیاكاری: 188
ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌بێ بڕیاری دادگا: 24
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن به بڕیاری دادگا له ده‌ره‌وه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی: 17
لێدان: 13
برینداربوون: 12
شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسی: 3
زه‌وتكردنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسی: 26
هێرشو هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تی: 57
ته‌قه‌كردن‌و هێرش بۆ سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوسان: 3
سوتاندنی كه‌ناڵ: 1
راگرتنی په‌خش: 5
له هه‌رێمی كوردستان ئازادیی كاری رۆژنامه‌نوسی‌و مافی زانیاری به یاسای رۆژنامه‌گه‌ری "ژماره (35)ی ساڵی 2007" و یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری "ژماره (11)ی ساڵی 2013" پارێزاوه، به‌ڵام به‌رده‌وام له گرژییه سیاسییه‌كاندا، رۆژنامه‌نوسان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه، هه‌راسانكردن، لێدان، گرتن، و توندوتیژیی جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه و بكه‌رانی ئه‌و كردارانهیش له سزادان ده‌ربازیان بووه.
ماف‌و ئیمتیازاتی رۆژنامه‌نوس
یاسای رۆژنامه‌گه‌ری "ژماره (35)ی ساڵی 2007" ده‌بوو ببێته بنه‌ما بۆ مامه‌ڵه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌رپرسه حزبییه‌كان و دادگاكان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوساندا، وه‌كچۆن له بڕگه‌ی دووه‌می به‌شی چواره‌میدا هاتووه "نابێت ئه‌و راوبۆچوونه‌ی كه له‌لای رۆژنامه‌نوس ده‌رده‌چێت یان ئه‌و زانیاریانه‌ی كه بڵاویان ده‌كاته‌وه ببنه هۆی تێكدانی باری ژیانی یان زیان به خۆی‌و مافه‌كانی بگه‌یه‌نێت". سه‌رباری بڕگه‌كانی تری یاساكه‌یش، به‌ڵام لێره یاسا په‌كخراوه، ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌نوس بڵاویان ده‌كاته‌وه، ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی، روداوه‌كانی ساڵانی رابردوو وامان پێده‌ڵێن.
تا ئێستا ویستێكی سیاسی ئاماده نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته مه‌شخه‌ڵی دیموكراسی له ناوچه‌كه‌دا و رۆژنامه‌نوسانیش بێ ترس له تۆڵه‌كردنه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌نته‌ری میترۆ داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات سه‌رله‌نوێ به قووڵی لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشانه‌ی سه‌ر رۆژنامه‌نووسان بكات، كه به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتی بدات له پاراستنی سه‌لامه‌تیی گیانی رۆژنامه‌نوسان له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كانیاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی گهندهڵیو خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات.
قه‌یرانی دارایی
رۆژنامه‌ی ئاوێنه یه‌كێك له رۆژنامه‌ی ئه‌هلییه‌كانی كوردستان كه له ساڵی 2006 له‌لایه‌ن كۆمیانیای ئاوێنه ده‌ركرا، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كرا وه‌ستا.
وه‌ستانی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له كاتێكدایه، رۆژانه له لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی‌و حكومییه‌وه پاڵپشتی له میدیای سێبه‌ری حزبه‌كانیان ده‌كرێت و رۆژ نییه ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنی ههڵنهتۆقێت.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه سه‌ر به كۆمپانیای ئاوێنه‌بوو، سه‌ربه‌خۆ كاری ده‌كرد و سێبه‌ری هیچ حزبێك نه‌بوو، رۆژنامه‌كه له 3ی كانونی دووه‌می 2006 یه‌كه‌م ژماره‌ی لێده‌رچوو، به‌ڵام پاش 12 ساڵ داخرا.
له چوار ساڵی رابردودا دۆخی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان به‌جێهێشت. به‌درێژایی ساڵی 2018 ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و گۆڤار و رۆژنامه و سایته‌كان داخران. جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌وانی تریان ده‌ستیانكرد به‌سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن و كه‌مكردنه‌وه و ناردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌رۆژنامه‌نوس و كارمه‌نده‌كانیان بۆ ماڵه‌وه، ئه‌مه‌یش بووه هۆی بێكاربونی سه‌دان رۆژنامه‌نوس و له‌مه‌شیاندا هه‌ندێك له‌میدیاكان به‌ندو مادده‌كانی یاسای رۆژنامه‌گه‌رییان له‌به‌رچاونه‌گرت و به‌بێ فه‌راهه‌مكردنی مافه‌كانیان كارمه‌نده‌كانیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه. له‌كاتێكدا خاڵی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م له مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سیاسه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌یه رویدا، كه رۆژنامه‌نوسه‌كه كاری تێدا ده‌كات، یان بارودۆخی گرێبه‌سته‌كه‌ی گۆڕا، ئه‌وا رۆژنامه‌نوس بۆی هه‌یه ئه‌و گرێبه‌سته یه‌كلایه‌نه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌مه‌رجێك (30) سی رۆژ پێش ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ئاگاداری رۆژنامه‌كه بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مافی رۆژنامه‌نوسه‌كه لهقهرهبوكردنهوهدا بفه‌وتێ". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پێویسته ده‌زگاكانی رۆژنامه‌گه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رۆژنامه‌كان پابه‌ندی ئه‌و مافانه بن، كه له‌یاسا به‌ركاره‌كان و گرێبه‌ستی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانه‌وه بۆ رۆژنامه‌نوسان دیاریكراوه".
میدیای سێبه‌ر
له به‌رده‌م نسكۆی میدیای ئازاد دا، ده‌یان میدیای دیجیتاڵیی "علوج" رۆژانه لینكێك یان هه‌والێكی نوێ، وه‌ك راستییه‌كی سه‌لمێنراو ده‌خه‌نه ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ئه‌مانه بێ ئه‌وه‌ی لانیكهمی ئه‌خلاقی پیشه‌یی په‌یڕه‌و بكه‌ن، هه‌ر جاره‌و كه‌سێك و لایه‌نێك ده‌كه‌نه ئامانج.
هه‌واڵی ساخته‌و هۆنینه‌وه‌ی درۆ له میدیای دیجیتاڵ چه‌ند جۆرێكن، به‌ڵام دیارترینیان دوو جۆرنو یه‌ك ئامانجیشیان هه‌یه، هه‌ردوكیان به ناوی میدیای ئازاده‌وه خه‌ڵكیان پێ چهواشهدهكرێت. یه‌كه‌میان سه‌فه‌قه‌ی نێوان خاوه‌نه‌كه‌ی و كه‌سایه‌تییه‌ك یا كادرێكی حزبه. جۆری دووهه‌م نه‌ناسراون وه‌ك بێخاوه‌ن ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام خاوه‌نی راسته‌قینه‌یان هه‌ر مه‌سئول و كوڕه مه‌سئوله، یان نزیك له هه‌ردوكیان، خاوه‌ندارێتییان ده‌كات.
ئامانجیان شكاندنی نهیارهكانیانه، له‌ناو حزبه‌كانی خۆیان‌و ده‌ره‌وه. خه‌ڵكێكی ساخته‌چیو هه‌واڵدز به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن، كاریان دزه كردنه به درۆ و شكاندنی كه‌سایه‌تیی نه‌یاره‌كانیان. ئه‌مانه به مهنتیقو ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نوس كار ناكه‌ن، به‌ڵكو به مه‌نتیقی قازانج. نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ناكه‌ن له چاودێریكردن، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تیی حزب‌و له‌ناو حزبه‌كانیش سێبه‌ری كه‌سێكی سیاسی یان سه‌ربازی و ئه‌منی.
له‌ناو جه‌نگه‌ڵی هه‌واڵی ئه‌م زه‌مه‌نه ناشرینه‌ی سیاسه‌تدا، هه‌واڵ‌و دیكۆمێنتی درۆ به‌رهه‌م دێت‌و به پاره‌ی سیاسی بازاڕی بۆ گه‌رم ده‌كرێت، زۆرێك له میدیای دیجیتاڵی خاڵی له ئه‌خلاقی پیشه‌یی حه‌قیقه‌ت له‌كه‌دار ده‌كه‌ن. وا له خوێنه‌ران ده‌كرێت هه‌واڵی راست‌و درۆ جیانه‌كاته‌وه.
"به‌رپرسیارێتی" له‌ناو ئه‌م جه‌سته پاتاڵهی میدیای علوجدا ونه. پێویستمان به جۆرێك له به‌رگری هه‌یه بۆ ڤایرۆسی په‌یجی ساخته‌و میدیای ئه‌لیكترۆنی علوج، كه به پاره‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌برێن. به‌رگرییه‌ك كه نه‌بێته مایه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی‌و ئازادیش نه‌كرێته به‌رده‌بازی هێرشو ناوزڕاندن‌و دروستكردنی كارگه‌ی درۆ‌و "میدیاكار"ی ساخته‌چی و هه‌واڵدز.
سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان چالاكتر ده‌بن
له‌ناو ئه‌م دیمهنهیشدا، به سودوه‌رگرتنی خراپ له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا، سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه به‌شێكی زۆریان به پاره‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، له پشت شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه له رێگه‌ی په‌یجی بێ خاوهنو له هه‌وڵی له‌كه‌داركردنی میدیاكاری ئازاد و میدیای ئازاددان.
"په‌یامنێرانی بێ سنور" له‌نوێترین راپۆرتیدا تیشكی خستۆته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر ئازادیی رۆژنامه‌نوسی. كریستۆفر دولوار له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنی دیارده‌یه‌كی جیهانییه، ئه‌مڕۆ بووه به ترسناكترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادیی میدیا، جه‌نگی ئه‌لكترۆنی ته‌نها ده‌وڵه‌ته‌كان به‌رپای ناكه‌ن، به‌ڵكو دوژمنانی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی سوپایه‌كی ئه‌لكترۆنییان دامه‌زراندوه بۆ هێرشو لاوازكردنی ئه‌وانه‌ی به‌دوای راستیدا ده‌گه‌ڕێن."
دولدوار جه‌ختده‌كاته‌وه "سته‌مكاران له رێگه‌ی به‌كرێگیراوانیانه‌وه له‌ناو توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌نه ئامانج وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه له گۆڕه‌پانی جه‌نگ به گولله به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت".
ساڵی رابردوو ده‌یان په‌یجی سه‌ربه‌خۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، كه به ناوی جیاجیاوه بابه‌تی زانستی‌و تهندروستیو هونهریو وه‌رزشی و گاڵته‌وگه‌پیان بڵاوده‌كرده‌وه، ئێستا چالاكی‌و هه‌واڵ‌و ریكلامی حزبی تێدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
په‌یجه‌كانیان بابه‌تی رۆژنامه‌نوسی لهناوهڕۆكو مانا به‌تاڵده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانشێوێنن، هێرشی رێكخراو ده‌كه‌نه سه‌ر میدیاكاران و میدیاكارانی ژنیش به ئامانج ده‌گرن. سه‌نته‌ری میترۆ له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ئاینده‌دا راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به داوای یاسایی
سه‌نته‌ری میترۆ له چه‌ند بۆنه‌یه‌كی جیاجیادا رایگه‌یاندووه، دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه، كه له بری به‌كارهێنانی توندوتیژی، په‌نا بۆ دادگاكان ببات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ میدیاكاران و كه‌ناڵه‌كانیان یه‌كلابكاته‌وه "به‌ڵام زۆربوونی داوای یاسایی و فۆكس خستنه سه‌ر كه‌ناڵێك له قۆناغێكی دیاریكراوداو زۆربوونی داوا یاساییه‌كان، گومانی ئه‌وه‌مان له‌لا دروستده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی فشار بن نه‌ك سه‌روه‌ربوونی یاسا".
له مانگی تشرینی دووه‌مدا به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی NRT پانتاییه‌كی زۆری به‌رنامه‌و هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی قوتابیانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی ته‌رخانكرد، شه‌ش جار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی پێشوتر داواكراون بۆ لێكۆڵینه‌وه.
پێشتریش چه‌ند داوایه‌كی یاسایی روبه‌ڕووی كه‌ناڵی KNN كرانه‌وه، وه‌ك داوای یاسایی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشووی میحوه‌ری كه‌ركوك، كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌و، ره‌نج عوسمان په‌یامنێری رانیه‌و، پشده‌ر بابه‌كر كارمه‌ندی ژووری هه‌واڵ تۆماركردبوو. سكاڵاكه‌ر، داوای یه‌ك ملیار دینار قه‌ره‌بووی كردبوو، ئه‌ویش به پێی مادده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی. سه‌رباری داوایه‌كی تری جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
داوا یاساییه‌كانی تر له‌سه‌ر تاریق فاتیح سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ئاشتی عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی ژن له كوردستانی نوێ، شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری سپی میدیا و به‌رهه‌م ساڵح رۆژنامه‌نووس لهNRT، ده‌كرا هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای یاساییان تۆمار كردوه په‌نا به‌رن بۆ نوسین‌و رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و بابه‌تانه.
پێمانوایه ده‌بێت زه‌مینه خۆش بكرێت تاكو میدیاكان وه‌ك چاودێرێكی كارا هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵییه‌كان بخه‌نه به‌رده‌م رای گشتی و حكومه‌ت، وه‌كچۆن یاسا نه‌كرێته فاكته‌ری ده‌مكوتكردن‌و فشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و دامه‌زراوه‌كانیان.
یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری
یاسای ژماره (11)ی ساڵی (2013)، یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان، گوزارشتێكی باشی پێودانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ماف و ئازادییه‌كانی له‌خۆگرتوه، به‌پێی به‌نده‌كانی یاساكه رۆژنامهنوسانو توێژهرانو هاوڵاتیان ئازاد كراون له وه‌رگرتنی زانیاری و ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستیشیان هاته‌به‌رده‌م، ئه‌وا دادگاكان مافه‌كانیان بۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌پێی ماده‌ی سێیه‌می یاساكه، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان (به‌یاسای ژماره 4ی ساڵی 2010 دامه‌زراوه) ئه‌ركی به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆ.
له‌كۆبونه‌وه‌ی 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2016ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستاندا، بڕیاردرا رێنمایی ژماره 11ی یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری په‌سه‌ند بكرێت، ئێمه پێشوازیمان له‌و بڕیاره كرد.
به‌ڵام هێشتا كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه لانه‌براون، تاكو ئێستایش زۆرێك له زانیارییه‌كان له ژووری تاریكدان، زۆرێك له زانیارییه‌كان به نهێنی پۆڵێن ده‌كرێن.
"میترۆ" بۆ هاندانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپرسییه‌كی له ناو رۆژنامه‌نوسانی پارێزگای دهۆك ئه‌نجامداو ئه‌نجامی راپرسییهكهیشی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، راگه‌یاند.
سه‌نته‌ری میترۆ
له 2ی كانوونی دووه‌می 2018، به‌بیانوی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌پارێزگای كۆیه و هاندانی توندوتیژی، له‌لایه‌ن پۆلیسی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر- كۆیه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ (خالید محه‌مه‌د) په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌رده‌كرێت.
له 3ی كانوونی دووه‌می 2018، له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به‌قه‌زای دبز، له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (جوانڕۆ محه‌مه‌د و هه‌ردی به‌هادین) بۆماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن و كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیشیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن.
له 11ی كانوونی دووه‌می 2018، له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هید پێشڕه‌و له چه‌مچه‌ماڵ، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (ئاری لوقمان و هێمن ئه‌حمه‌د) و رێگرییان لێده‌كرێت كه روماڵ بكه‌ن.
له 13ی كانوونی دووه‌می 2018، له‌پارێزگای كه‌ركوك نارنجۆكێكی ده‌نگی فڕێده‌درێته ماڵی فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی رۆیته‌رز (ئاكۆ ره‌شید).
له 16ی كانوونی دووه‌می 2018، له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، هه‌ڕه‌شه له (سه‌ربه‌ست تاریق) رۆژنامه‌نووس له سایتی فۆركه‌ی نیوز ده‌كرێت له‌پارێزگای هه‌ولێر.
له 17ی كانوونی دووه‌می 2018، له‌كاتی روماڵكردنی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و رێگرییان لێده‌كرێت روماڵ بكه‌ن.
له 28ی كانوونی دووه‌می 2018، له پارێزگای كفری (دیار جه‌مال) په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان 24 به‌میترۆی وت "به‌هۆی ئاماده‌كردنی چه‌ند راپۆرتێكمهوه له دره‌نگانێكی شه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ئۆتۆمبێلهكهمیان شكاندووه".
له 29ی كانوونی دووه‌می 2018، هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی په‌یامنێری جه‌نگی و فۆتۆگرافه‌ر (وشیار ره‌مه‌زان) له گه‌ڕه‌كی كوردستانی پارێزگای كه‌ركوك، دواتر هێزه‌كه ده‌یڕفێنن و دوای نیو كاتژمێر له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك فڕێی ده‌ده‌ن.
له 29ی كانوونی دووه‌می 2018، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه هه‌ڕه‌شه له رۆژنامه‌نووس (دیار جه‌مال) په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان 24 له‌پارێزگای كفری ده‌كرێت.
له 2ی شوباتی 2018، له بازگه‌ی دێگه‌ڵه و له‌كاتی سه‌ردانكردنی روماڵی رێپێوانی "گه‌نجانی وڵاتپارێز" كه به‌نیازبوون به‌ره‌و پارێزگای عه‌فرین به‌ڕێبكه‌ون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه له تیمێكی رۆژنامه‌وانیی كۆمپانیای چه‌تر (چێنه‌ر حه‌سه‌ن، بڕوا مه‌حمود، ئه‌ڤین هێرش) ده‌كرێت و دواتر سوكایه‌تییان پێده‌كرێت و كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیشیان لێ زه‌وت ده‌كرێت.
له 21ی شوباتی 2018، له‌كاتی سهردانیكردنیدا بۆ زانكۆی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی زانكۆوه رێگری له (له‌میا ڕه‌سوڵ) په‌یامنێری كه‌ناڵی وار تیڤی ده‌كرێت.
له 22ی شوباتی 2018، له بازگه‌ی دێگه‌ڵه رێگری له تیمێكی رۆژنامه‌وانی كۆمپانیای چه‌تر (چێنه‌ر محمه‌د، بڕوا مه‌حمود، نه‌وژین هێرش) ده‌كرێت بچن بۆ شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و روماڵی هێرشی سوپای توركیا بكه‌ن.
له 25ی شوباتی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه رێگری له تمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (ئومێد چۆمانی و محمه‌د ئیدریس) ده‌كرێت روماڵی كۆنفرانسێك له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا بكه‌ن.
له 27ی شوباتی 2018، له‌كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێردا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر و كارزان كه‌ریم) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بكه‌ن.
له 1ی ئازاری 2018، له‌كاتی روماڵكردنی روداوی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناحیه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (رێناس عه‌لی و حه‌سه‌ن مه‌ولود) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی رووداوه‌كه بكه‌ن.
له 7ی ئازاری 2018، له رێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له (دیار جه‌مال) په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌كرێت.
له 14ی ئازاری 2018، له پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه رێگری له تیمی رۆژنامه‌وانی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر، محمه‌د ئیدریس) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی یه‌كێتی بكه‌ن.
له 20ی ئازاری 2018، له‌بازگه‌ی ئاسایشی قه‌سرێ رێگری له په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز (زۆسك حه‌مه‌د مینه) ده‌كرێت و رێگه‌ی پێ‌نادرێت روماڵی ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له بناری قه‌ندیل بكات.
له 24ی ئازاری 2018، له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند پاسه‌وانێكی به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نووس (سه‌باح عه‌لی قاره‌مان) و بریندار ده‌كرێت.
له 25ی ئازاری 2018، كه‌ناڵی ناوخۆی (خاكبیر) نزیك له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له قه‌زای زاخۆ، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه داده‌خرێت.
له 25ی ئازاری 2018، (وریا حه‌مه كه‌ریم) په‌یامنێر و به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئێن ئاڕتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
له 25ی ئازاری 2018، رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ (به‌شدار عوسمان) له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
له 25ی ئازاری 2018، له‌شاری سلێمانی له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوكایه‌تی به په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده (یادگار حاجی و خه‌بات حامد) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵ بكه‌ن.
له 25ی ئازاری 2018، له‌شاری هه‌ولێر هێزه ئه‌منییه‌كان به گولله‌ی پلاستیكی و به ده‌مانچه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌یامنێران (رێناس عه‌لی و هێرش قادر، وێنه‌گران محه‌مه‌د ئیدریس و ئامانج سامی) له‌كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی، به‌و هۆیه‌وه سیانیان برینداربوون.
له 25ی ئازاری 2018، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، رێگری له تیمی كه‌ناڵی كوردستان 24 (په‌یامنێر دالیا كه‌مال و وێنه‌گر به‌رهه‌م جه‌مال) ده‌كرێت.
له 25ی ئازاری 2018، له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوكایه‌تی به (بێستون محه‌مه‌د) په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده ده‌كرێت.
له 25ی ئازاری 2018، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێره‌وه له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر رێگری له تیمی رۆژنامه‌وانی ئێن ئاڕتی (ئومێد چۆمانی و كارزان كه‌ریم) ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن.
له 26ی ئازاری 2018، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو (سیامه‌ند كه‌ریم) ده‌كرێت.
له 26ی ئازاری 2018، له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده له قه‌زای سۆران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له (ئیبراهیم ئیسماعیل) په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌كرێت كه روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكات.
له 26ی ئازاری 2018، له پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌مینه‌وه رێگری له (په‌یامنێر مازن شه‌نگال و وێنه‌گری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن مه‌سعود هادی) ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیاندا ده‌گیرێت.
له 26ی ئازاری 2018، له پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌مینه‌وه رێگری له‌هه‌ردوو په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (هه‌ژار ئه‌نوه‌ر و ساڵح هه‌ركی) ده‌كرێت.
له 26ی ئازار 2018، له پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له (بڕیار محه‌مه‌د) په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز ده‌كرێت.
له 26ی ئازاری 2018، له قه‌زای زاخۆ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ (حه‌سه‌ن حسێن) و لێیده‌ده‌ن.
له 26ی ئازاری 2018، له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو (جه‌مال ئه‌حمه‌د جه‌میل و وێنه‌گر ئالان محه‌مه‌د) ده‌كرێت، له هه‌مان رۆژ بۆجاری دووه‌م له‌په‌خشی راسته‌وخۆدا خۆپیشانده‌ران هێرش ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر هه‌ردووكیان.
له 26ی ئازاری 2018، (یاسر عه‌بدولڕه‌حمان) په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده له‌شاری دهۆك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیر ده‌كرێت.
له 26ی ئازاری 2018، (ئاراس عه‌زیزی په‌یامنێر و موته‌لیب خۆشه‌وی وێنه‌گر) له كه‌ناڵی په‌یام له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیر ده‌كرێن.
له 26ی ئازاری 2018، (سیروان زێباری) میدیاكار له كه‌ناڵی سپێده له قه‌زای ئاكرێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
له 26ی ئازاری 2018، به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی مامۆستایانی ناڕازی له پاركی كانیاو له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر و كارزان كه‌ریم) كرا و سوكایه‌تیان پێكردن.
له 26ی ئازاری 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام (وه‌لید سه‌لیم و یونس عه‌بدوڵڵا) ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
له 27ی ئازاری 2018، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له‌شاری هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته سه‌ر دوو تیمی رۆژنامه‌وانیی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر، ئامانج سامی، رێناس عه‌لی و كارزان كه‌ریم)، هه‌روه‌ها رێگرییان لێده‌كرێت روماڵ بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیان و كه‌لوپه‌له تایبه‌تیه‌كانیاندا ده‌گیرێت و تاكو ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرتهیش كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ره.
له 27ی ئازاری 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام (وه‌لید سه‌لیم و یونس عه‌بدوڵڵا) ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
له 27ی ئازاری 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه رێگری له رۆژنامه‌نووس (ئالان ساحیبقڕان) ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكات.
له 27ی ئازاری 2018، (ئاكار فارس) په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده له‌شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
له 27ی ئازاری 2018، له شاری هه‌ولێر كه‌سێك به جلی مه‌ده‌نییه‌وه په‌لاماری رۆژنامه‌نووسی كچ (نیاز عه‌بدوڵڵا) ده‌دات و هێرش ده‌كاته سه‌ری و له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه رێگری ده‌كرێت ئازاری پێبگات.
له 27ی ئازاری 2018، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر رێگری له (هانا چۆمانی) په‌یامنێری سایتی دواڕۆژ ده‌كه‌ن روماڵ بكا‌و په‌لاماری ده‌ده‌ن، بۆ رۆژی 28ی مانگ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ جاری دووه‌م په‌لامار ده‌درێت و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.
له 27ی ئازاری 2018، له قه‌زای ئاكرێ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك به‌جلی سه‌ربازییه‌وه (دڵبرین شێروانی) په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات نیوز په‌لامار ده‌درێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
له 28ی ئازاری 2018، (عه‌ممار ره‌جه‌ب) وێنه‌گری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له شاری دهۆك، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
له 2ی نیسانی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بكات.
له 2ی نیسانی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه رێگری له (ئیسحان سابیر) په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بكات.
له 3ی نیسانی 2018، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێردا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له (هێرش قادر) په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت و ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا.
له 3ی نیسانی 2018، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له (كارزان تاریق) په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكات.
له 3ی نیسانی 2018، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له (ئیحسان سابیر) په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكات.
له 3ی نیسانی 2018، به‌فه‌رمانی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، رۆژنامه‌نووس (هونه‌ر ئه‌حمه‌د) له كه‌ناڵی رووداو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
له 5ی نیسانی 2018، له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی رێگری له (جه‌عفه‌ر حسێن) په‌یامنێری سایتی ئاڕاسته ده‌كرێت.
له 8ی نیسانی 2018، له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له تیمێكی رۆژنامه‌وانی سایتی شارپرێس (هێرش ره‌شید و سۆران ئه‌حمه‌د) ده‌كرێت.
له 8ی نیسانی 2018، له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بكه‌ن.
له 11ی نیسانی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆكه‌وه رێگری له تیمێكی ئاژانسی رۆژنیوز ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی پرسه‌ی (ده‌مهات ئه‌حمه‌د) بكه‌ن.
له 25ی نیسانی 2018، رۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی، خاوه‌ن فاروق محه‌مه‌د ناسراو به (خاوه‌ن قه‌ره‌داخی) به‌میترۆی وت "به‌هۆی كاره‌كه‌مه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نامه‌ی مۆبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و مل په‌ڕاندنم لێده‌كرێت".
له 4ی ئایاری 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای دهۆكه‌وه، هێرش و سوكایه‌تی ده‌كرێت به (نوره‌دین هه‌ركی) په‌یامنێری كه‌ناڵی كورد نیوز و رێگریشی لێده‌كرێت روماڵی بانگه‌شه‌ی لیستی نه‌وه‌ی نوێ بكات.
له 10ی ئایاری 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه، رێگری له په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز (عه‌لی حه‌مه سه‌عید) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات.
له 10ی ئایاری 2018، له‌كاتی روماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له بنكه‌ی روناكی گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی (شیلان فه‌ره‌ج و توانا هارونی)، وه‌كچۆن ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیاندا ده‌گیرێت و رێگه ناده‌ن روماڵ بكه‌ن.
له 10ی ئایاری 2018، له بنكه‌ی كۆژینی ناحیه‌ی حاجی ئاوا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی خه‌ندان (هێمن حه‌سه‌ن، ئاوات عوسمان، دانا سۆفی) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی ده‌نگدانی تایبه‌ت بكه‌ن.
له 10ی ئایاری 2018، له‌ئیداره‌ی راپه‌ڕین رێگری له هه‌ردوو په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز (محمه‌د حه‌سه‌ن و تاهیر ئیبراهیم) ده‌كرێت و رێگه‌یان پێ‌نادرێت روماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.
له 10ی ئایاری 2018، له ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له‌هه‌ردوو په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز (ره‌وه‌ند محه‌مه‌د و نیزام شه‌بیب) ده‌كرێت و رێگه‌یان پێناده‌ن روماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.
له 12ی ئایاری 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای شاره‌زوری سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی ده‌نگدانی گشتی بكه‌ن.
له 12ی ئایاری 2018، له بنكه‌ی چیا له پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه رێگری له كه‌ناڵه‌كانی (كه‌ی ئێن ئێن، رۆژنیوز، ئێن ئاڕتی، خه‌ندان، كورد نیوز، په‌یام و سپێده) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بكه‌ن.
له 12ی ئایاری 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز (دانا عومه‌ر) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی پرۆسه‌كه بكات.
له 26ی ئایاری 2018، له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی پارێزگای دهۆك، هێزێك به به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه، رۆژنامه‌نووس و چالاكوان (مسته‌فا ساڵح بامه‌ڕنی) ده‌ڕفێنن و دواتر بۆ ماوه‌ی 14 كاتژمێر ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
له 2ی حوزه‌یرانی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ناحیه‌ی برادۆسته‌وه، رێگری له‌هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی (ئێن ئاڕتی، په‌یام، سپێده، كه‌ی ئێن ئێن و خه‌ندان) ده‌كرێت و رێگه‌یان نه‌داوه روماڵی هاتنی سوپای توركیا بۆ گوندی به‌رمیزه له ناحیه‌ی برادۆست بكه‌ن.
له 3ی حوزه‌یرانی 2018، شنه فایه‌ق سه‌رنوسه‌ری ئاژانسی رۆژنیوز رایگه‌یاند "وێبسایتی فه‌رمیی ئاژانسی رۆژنیوز له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه هاك كراوه".
له 7ی حوزه‌یرانی 2018، به‌هۆی ره‌خنه گرتن له یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌كه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی (دانه‌ر ئه‌سڵان) تۆمار ده‌كرێت.
له 9ی حوزه‌یرانی 2018، له‌لایه‌ن به‌شی هونه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك كه‌ناڵی ناخۆی (سروشت) په‌خشه‌كه‌ی راده‌گیرێت به‌پاساوی سوكایه‌تیكردن به ژن.
له 26ی حوزه‌یرانی 2018، له قه‌زای شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانی شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان، هێرشده‌كرێته سه‌ر (تایف گۆران) په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا ده‌گیرێت و رێگه نادرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكات.
له 3ی ته‌مموزی 2018، له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی حه‌فتا، له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن (خه‌ندان، ئێن ئاڕتی، كه‌ی ئێن ئێن، په‌یام، كوردستان 24، سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، رادیۆی نه‌وا، رووداو، سایتی خه‌ڵك، سایتی شارپرێس، كه‌ناڵی شه‌رقیه، كه‌ناڵی عێراقیه، كه‌ناڵی سپێده، سایتی وێستگه نیوز و ئاژانسی ئه‌نادۆڵ) ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێك له كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیاندا ده‌گیرێت و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له 3ی ته‌مموزی 2018، ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر به‌ناوه‌كانی (هێرش قادر، بڕیار محه‌مه‌د، سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی، كۆچه‌ر عه‌لی، ڕێبوار كاكه‌یی، رێناس عه‌لی، ئاكار خالید، هه‌ژار ئه‌نوه‌ر، ئومێد چۆمانی، ئاكار فارس، ساڵح هه‌ركی، كاروان شوانی، ئومێد چۆمانی، وه‌لی سه‌لیم، محمد شێخ بزێنی، ئه‌حمه‌د مسته‌فا، هانا چۆمانی، ئاسۆ هیرانی، هۆگر عومه‌ر، ئاراس عه‌زیز، عیسا عه‌بدولقه‌هار، شه‌وكه‌ت قادر، كاروان عوسمان، سه‌عید عه‌بدوڵڵا) رایانگه‌یاند "وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم زانیاری‌یان پێناده‌ن و جیاكاری له نێوان رۆژنامه‌نووساندا ده‌كه‌ن".
له 9ی ته‌مموزی 2018، له‌ناوه‌ندی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی پارێزگای سلێمانی، رێگری له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كرێت روماڵی پرۆسه‌كه بكه‌ن و ته‌نها رێگه به‌كه‌ناڵی (عێراقییه) ده‌درێت روماڵی پرۆسه‌كه بكات.
له 21ی ته‌مموزی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه رێگری ده‌كرێت له سازدانی مه‌راسیمی 10 ساڵه‌ی شه‌هیدی كاری رۆژنامه‌نووسی (سۆرانی مامه حه‌مه).
له 21ی ته‌مموزی 2018، له‌كاتی رێگری له مه‌راسیمی یادی 10 ساڵه‌ی شه‌هیدی كاری رۆژنامه‌وانی (سۆرانی مامه حه‌مه) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر (رێناس ئه‌رسه‌لان) كامێرامانی كه‌ناڵی په‌یام و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیدا ده‌گیرێت.
له 22ی ته‌مموزی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێره‌وه، رێگری ده‌كرێت به‌رنامه‌ی (دوو جار بیركه‌ره‌وه‌ی) كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ئه‌نجام بدرێت.
له 22ی ته‌مموزی 2018، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام (زریان سدیق و عومران ئه‌میر) ده‌كرێت روماڵی گه‌شتی حاجیان بكه‌ن.
له 23ی ته‌مموزی 2018، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام (ئاراس عه‌زیز و موته‌لیب خۆشه‌وی) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی كوردستان بكه‌ن.
له 23ی ته‌مموزی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له تیمی كه‌ناڵی په‌یام (وه‌لید سه‌لیم و یونس عه‌بدوڵڵا) ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیاندا ده‌گیرێت.
له 23ی ته‌مموزی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له دوو تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر، ئومێد چۆمانی، رێناس عه‌لی، كارزان كه‌ریم، زانا شێرزاد) ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیاندا ده‌گیرێت.
له 25ی ته‌مموزی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێره‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر و زانا شێرزاد) ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن.
له 26ی ته‌مموزی 2018، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌خشی كه‌ناڵی ناوخۆی "ئازادی" راده‌گرێت، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان به میترۆی راگه‌یاند "راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی ئازادی له چوارچێوه‌ی رێكخستنی فریكوێنسی كه‌ناڵه ناوخۆییهكاندایه". وتیشی " كه‌ناڵی ئازادی له ساڵی 1992 دامه‌زراوه‌و له ساڵی 2009 ه‌وه ئێمه داوای مۆڵه‌تمان كردووه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كاتێك داواكه‌مان ده‌چێته وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ڵامی داواكه‌مان نادرێته‌وه"، هه‌روه‌ها كهناڵهناوخۆییهكانی (ئێن ئاڕتی، كورد لاند، باران) به‌پاساوی پێنه‌دانی قه‌رز و نه‌بوونی مۆڵه‌ت په‌خشه‌كانیان راده‌گیرێت.
له 12ی ئابی 2018، له‌كاتی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی قه‌یوان له پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵاوه رێگری له (بڕیار نامیق) په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن لێدوان له وه‌زیری خوێندنی باڵا وه‌ربگرێت.
له 12ی ئابی 2018، به‌فه‌رمانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 10 رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كه‌ركوك ده‌ركرا.
له 14ی ئابی 2018، له‌كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر و ماجید عه‌بدولمه‌ناف) ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه بكه‌ن.
له 25ی ئابی 2018، گوله ئاڕبیجییهك ده‌كه‌وێته بینای كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكه‌وه و زیانی مادی به‌باره‌گای كه‌ناڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
له 30ی ئابی 2018، هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی (خه‌ندان و كورد نیوز) به‌بڕیاری حزبه‌كانیان داده‌خرێن.
له 2ی ئه‌یلولی 2018، له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له (بژار ده‌باخ) په‌یامێنری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت و رێگه‌نادرێت روماڵی "هێرشی چه‌ند چه‌كدارێك بۆ سه‌ر چه‌ند كارمه‌ندێكی هاتووچۆ" بكات.
له 4ی ئه‌یلولی 2018، له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه رێگری له (پێشكه‌وت عه‌بدوڵڵا) په‌یامنێری رادیۆی نه‌وا و (پشتیوان جه‌مال) ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات.
له 4ی ئه‌یلولی 2018، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه هه‌ندێكیان چه‌كدار بوون له‌به‌رده‌م ماجدی مۆڵی پارێزگای هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (ئه‌حمه‌د مسته‌فا، نه‌جم سدیق، بورهان عه‌بدوڵڵا)، له‌ئه‌نجامدا ئه‌حمه‌د مسته‌فای په‌یامنێر بریندار ده‌كرێت.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (سیروان غه‌ریب) سه‌رنوسه‌ری سایتی وێستگه نیوز، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ئاسایشی شاری سلێمانییه‌وه له بنكه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌سه‌رچنار هێرشی كرایه سه‌ر. سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری سلێمانی تۆماركرد.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (بڕوا برادۆستی) په‌یامنێری گه‌لی كوردستان له قه‌زای سۆران، چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كردۆته سه‌ر تیمه‌كه‌یان كه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به رێگه‌پێدانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم سه‌رقاڵی رووماڵكردن بوون.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (ته‌ها عه‌بدوڵڵا) په‌یامنێری گه‌لی كوردستان له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه رێگریی لێكراوه روماڵ بكات.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (سه‌نگه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان)، په‌یامنێری تۆڕی میدیایی رووداو له شاری كۆیه له لایه‌ن هێزێكه‌وه رێگریی لێكراوه.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (خالید ئه‌حمه‌د و مه‌جید بتوێنی)، تیمی كه‌ناڵی KNN، له قوتابخانه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د حاجی له چوارقوڕنه، رێگرییان لێكراوه، چه‌ند ئه‌فسه‌رێك هه‌ڕه‌شه‌ی شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسییان لێكردوون.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ( هاوژین جه‌مال، ئیبراهیم فه‌تاح، به‌رهه‌م جه‌مال) تیمی رۆژنامه‌وانیی كوردستان 24، له سلێمانی له بنكه‌ی سه‌ركه‌وتن، رێگرییان لێكراوه روماڵ بكه‌ن.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان (یادگار ئیسماعیل، ئاریان به‌كر)، تیمی كه‌ناڵی سپێده له ناو بنكه‌ی سه‌ركه‌وتنی شاری سلێمانی له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه په‌لامار دهدهرێنو له بنكه‌كه ده‌رده‌كرێن.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (شیلان فه‌ره‌ج، دابان سهوهر)، تیمی كوردستان تیڤی، له قوتابخانه‌ی زه‌ڵی- تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی رێگرییان لێده‌كرێت.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (خالید محه‌مه‌د) په‌یامنێری NRT له‌شاری كۆیه، له قوتابخانه‌ی سه‌رباخ، رێگری لێكراوه، ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه نه‌یهێشتووه روماڵ بكات، ته‌نانه‌ت له دووریی یه‌ك كیلۆمهتریشهوه.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (هه‌ژار ره‌شید، دڵشاد مام ته‌ها) تیمی KNN له قوتابخانه‌ی سه‌رباخ، رێگری لێكراوه، ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه نه‌یهێشتووه روماڵ بكات، ته‌نانه‌ت له دووریی یه‌ك كیلۆمهتریشهوه.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (مادیح جه‌مال) په‌یامنێری سپێده- له قه‌زای كۆیه له قوتابخانه‌ی سه‌رباخ، رێگری لێكراوه.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (هه‌نگاو محه‌مه‌د) په‌یامنێری NRT له رانیه رێگریی لێكراوه بۆ روماڵكردنو ده‌ڵێت "هیچ ناوه‌ندێك بۆ روماڵی میدیا دانه‌نراوه".
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (بڕیار نامیق، سه‌ركه‌وت غه‌ریب) تیمی كه‌ناڵی KNN له شاری سلێمانی، له‌ناوه‌ندی ده‌نگدانی ئارین له كانی كورده، رێگرییان لێكراوه له كاتێكدا وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن بۆ كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه بووه.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (زوبێر برادۆستی) په‌یامنێری رۆژ نیوز له سیده‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری لێكراوه روماڵ بكات.
له 28ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، (ئه‌بوبه‌كر حسێن) په‌یامنێری KNN له قوتابخانه‌ی چیا له سه‌یدسادق، كه تایبه‌ت بوو بۆ روماڵی میدیاكاران، له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه ده‌رگای شكێنراوه‌و ئینجا رێگه‌شیان نه‌داوه هیچ كه‌ناڵێك روماڵ بكات.
له 30ی ئه‌یلولی 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه له خوێندنگه‌ی ره‌وشه‌ن به‌درخان هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (بڕیار نامیق و سه‌ركه‌وت غه‌ریب) و رێگه‌ناده‌ن روماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
له 30ی ئه‌یلولی 2018، له‌كاتی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له بنكه‌ی شارۆ له پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی (هێڤی هیوا، دابان سه‌روه‌ر) و لێیان ده‌درێت و سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیاندا.
له 30ی ئه‌یلولی 2018، له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر (ساڵح هه‌ركی) په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
له 30ی ئه‌یلولی 2018، له رێگه‌ی ژماره‌ی نه‌ناسراوه له پارێزگای سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا (رێباز مه‌جید) ده‌كرێت.
له 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (گۆڕانی زیندان بۆ كتێبخانه) له زیندانی چاكسازی ژنان و منداڵان له سلێمانی، بازگه‌ی یه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70 رێگرییان له چه‌ند تیمێكی رۆژنامه‌نوسیی كرد.
ئاوات مه‌حمود په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT به‌میترۆی وت "له‌گه‌ڵ كامێرامانهكهم زانكۆ ته‌ها ویستمان بچین بۆزیندانی ژنان و منداڵانی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی گۆڕینی زیندان بۆ كتێبخانه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پهسهوانهكانی بازگه‌ی هێزه‌كانی رێگریمان لێكرا و رێگه‌یان نه‌دا بچینه ژوره‌وه".
هه‌روه‌ها له‌میا ره‌سوڵ په‌یامنێری كه‌ناڵی وار تیڤی به‌میترۆی وت "من و كامێرامانهكهم محه‌مه‌د ئازاد له‌كاتێكدا بانگێشتنامه‌مان بۆ نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی روماڵی ئه‌و چالاكیه بكه‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌ن بازگه‌ی یه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70وه رێگریمان لێكرا" .
وه‌كچۆن ئاری لوقمان په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN به‌میترۆی راگه‌یاند "له‌گه‌ڵ هه‌ردی به‌هادینی كامێرامان له‌به‌رده‌م بازگه‌ی یه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70 رێگریمان لێكرا له كاتێكدا چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ناڵه‌كانی دیكه به‌به‌رچاوی خۆمانه‌وه رێگه‌یان پێدان بچنه مه‌راسیمه‌كه و روماڵ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها رێگری له ئیبراهیم فه‌تاح كامێرامان و حه‌مه ته‌یب كامێرامان و هاژه غه‌فور په‌یامنێری كه‌ناڵی K24 و به‌رهه‌م له‌تیف په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز كرا.
له 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و چونه ناو گومرگی خاڵی سنوریی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، رێگری له په‌یامنێری رۆژنیوز (زۆسك حه‌مه‌د مینه) ده‌كرێت.
له 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانی تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی كوردستان 24 (ماهیر شه‌نگالی و نایف عه‌بدۆ) له قه‌زای شه‌نگال، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن.
له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له پارێزگای هه‌ولێر رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (هێرش قادر) ده‌كرێت و رێگه نادرێت لێدوان له به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم وه‌ربگرێت.
له 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی كه‌ركوك تیڤیدا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سوكایه‌تی به پێشكه‌شكار (نێرگز قادر) ده‌كرێت.
له 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له خاڵی سنوریی حاجی ئۆمه‌ران (توانا عومه‌ر) په‌یامنێری كوردسات نیوز ده‌ستگیر ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ.
له 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێره‌وه، رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاماده بكه‌ن.
له 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌نووسان (سه‌عید عه‌بدوڵڵا، بڕیار محه‌مه‌د، ساڵح هه‌ركی، هه‌ژار ئه‌نوه‌ر، كۆچه‌ر عه‌لی، هێرش قادر، رێبوار كاكه‌یی، ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئومێد چۆمانی، ئارام بۆره، هێمن بابان) بهمیترۆیان راگه‌یاند "له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمه‌وه، لێدوانیان پێ‌نادرێت و جیاكاری ده‌كه‌ن له‌نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا".
له 1ی تشرینی دووه‌می 2018، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تییه‌وه رێگری له (زۆسك حه‌مه‌د) په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز ده‌كرێت و رێگه نادرێت روماڵی زیانه‌كانی لافاوی ناوچه‌كه بكات.
له 2ی تشرینی دووه‌می 2018، به‌مه‌به‌ستی روماڵی زیانه‌كانی لافاو له ناوچه‌ی باڵه‌یانی سه‌ربه شاره‌دێی قه‌سرێ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه رێگری له په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز (زۆسك حه‌مه‌د مینه) ده‌كرێت.
له 13ی تشرینی دووه‌می 2018، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر (ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم) به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و (ره‌نجه عوسمان) په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه له ئیداره‌ی راپه‌ڕین تۆمار ده‌كرێت.
له 14ی تشرینی دووه‌می 2018، له پارێزگای هه‌ولێر و له‌كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر و حه‌سه‌ن مه‌ولود) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه بكه‌ن.
له 20ی تشرینی دووه‌می 2018، له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك، به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تی له (ئیلهام خالید) په‌یامنێری سایتی یه‌ڵڵا كوردی و (رازه‌ر فه‌همی) دامه‌زرێنه‌ری یه‌ڵڵا كوردی ده‌كرێت.
له 27ی تشرینی دووه‌می 2018، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی پانتاییه‌كی زۆری به‌رنامه‌و هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی قوتابیانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی ته‌رخانكرد، شه‌ش جار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی پێشوتر داواكران بۆ لێكۆڵینه‌وه.
له 27ی تشرینی دووه‌می 2018، له‌كاتی داخستی باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه، مۆبایل له په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز (به‌رهه‌م له‌تیف) ده‌سه‌نرێت و پاشانیش ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن.
له 29ی تشرینی دووه‌می 2018، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی توركمانییه‌وه رێگری له تیمێكی رۆژنامه‌وانی ئاژانسی رۆژنیوز كرا روماڵی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
له 30ی تشرینی دووه‌می 2018، له‌لایه‌ن بازگه‌ی گۆجار رێگری له په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز (زۆسك حه‌مه‌د مینه) ده‌كه‌ن و رێگه‌ناده‌ن بچێته بناری قه‌ندیل بۆ روماڵی چالاكییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه.
له 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنه‌وه، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (به‌رهه‌م ساڵح) بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.
له 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به یه‌په‌ژه له قه‌زای شه‌نگال بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر تیمی رۆژنامه‌وانی تۆڕی میدیای رووداو (ته‌حسین قاسم و عادل كۆر) ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له پارێزگای هه‌ولێر دژی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (رزگار كۆچه‌ر) ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیشیدا ده‌گرن.
له 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له بازاڕی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر (سۆران ئیسماعیل) پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی نێت تیڤی و بریندار ده‌كرێت.
له 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی له كاتی خۆپیشاندانێكدا، ئاسایشی سلێمانی هه‌ر چوار راگه‌یاندنكار (به‌رهه‌م له‌تیف) په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز و (ده‌ریا ده‌نیز، ژیا ئیسماعیل، ده‌ریا ئه‌بوبه‌كر) له كۆمپانیای چه‌تر ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كه بۆ روماڵی خۆپیشاندانه‌كه هاتبوون.
له 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانی كاسبكارانی عه‌لوه‌ی كه‌لار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له (شه‌رمین عه‌لی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، عه‌لی حسێن په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده، ئه‌حمه‌د حه‌مید هه‌واڵساز له رادیۆی ده‌نگ) ده‌كرێت و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیاندا ده‌گیرێت و سه‌رجه‌م وێنه و ڤیدیۆكانیشیان پێ ده‌سڕنه‌وه.
راسپارده
•پێویسته داموده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان گره‌نتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن كه به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی رێكخراوه له‌پاڵ یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست نه‌خه‌نه به‌رده‌م ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسان.
•ئازادی بیروڕا و راده‌ربڕین به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه مافێكی سروشتی و یاساییه ناكرێت به‌هیچ پاساوێك پێشێلبكرێت.
•ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی پێویسته رۆڵی خۆیان بگێڕن له پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و دادگاییكردنی سه‌رپێچیكه‌ران به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان.
•ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بونه‌ته هۆی برینداركردن، ده‌ستگیركردن، داخستنی ئۆفیسی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تاڵانكردنیان، شكاندن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێن و كۆتایی به‌دیارده‌ی ده‌ربازبون له‌سزا بهێنرێت و قه‌ره‌بوی زیانه‌كانی رۆژنامه‌نوس بكرێته‌وه. هه‌وڵبدرێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندن و هه‌ردولا هانبدرێن له‌سه‌ر رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری یاسا و كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه.
•پێویسته كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوس له‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری لاببرێت، هه‌موو زانیارییه حكومییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی نهێنیدا پۆلێن نه‌كرێت، به‌ڵكو به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كارئاسانی بۆ رۆژنامه‌نوسان بكرێت.
•له‌كاتی لادان و تاوان و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كارمه‌ندی بواری گشتی یاسا رێگه‌ی داوه ئه‌و كارانه‌یان بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت، بۆیه باشتره له‌بری سانسۆر و رێوشوێنه یاساییه‌كان ئه‌و كه‌سانه رێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه هه‌ڵبژێرن، با به‌رپرسانی حكومی و حزبی ره‌خنه قبوڵ بكه‌ن و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ باشتركردنی كاره‌كانیان لێی بڕوانن.
•ناكرێت "ناپیشه‌یی بوون"ی رۆژنامه‌نوسان بكرێته بیانو بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی، یان ئاماده‌بون له‌خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت بكرێته پاساو بۆ پێشێلكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری.
•پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان له‌چوارچێوه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نوسی كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هاوسه‌نگی و بێلایه‌نی له‌داڕشتنی هه‌واڵ و به‌رنامه‌كانیاندا بپارێزن.
•پێویسته جیاكاری له‌نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا نه‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌ڵكو رێگه به‌هه‌موو میدیاكان بدرێت به‌بێ به‌ربه‌ست روماڵی ئه‌و هه‌واڵ و روداوانه بكه‌ن كه جێی بایه‌خی خه‌ڵكن. خۆ ئه‌گه‌ر هۆكاری ئه‌منی هه‌ن بۆ رێگریكردن له روماڵ ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و رێوشوێنانه بۆ هه‌موان بێت نه‌ك رێگه به‌چه‌ند كه‌ناڵێك بدرێت و بۆ ئه‌وانی تر رێگه دابخرێت و به‌ربه‌ست دابنرێت.
•پێویسته را‌گرتن (تهوقیفكردن)ی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه نه‌مێنێت.
•جگه له‌پۆلیس هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی بۆی نه‌بێت رۆژنامه‌نوس بانگ بكات، ئه‌ویش ته‌نها به‌فه‌رمانی دادوه‌ر بێت.
•راپۆرته‌كانی رێكخراوه بیانی و ناوخۆییه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانی مرۆڤ كه تایبه‌تن به‌پێشێلكاری و لادان، له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی، كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنیان بكرێت.
•ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پاراستن بۆ رۆژنامه‌نوسان دابینبكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانرێت ژیانیان له‌مه‌ترسی بپارێزرێت.
•كێبڕكێكی كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی روداو و هه‌واڵه‌كان نابێت له‌سه‌ر حسابی پیشه‌یی بون و بێلایه‌نی بێت، ده‌بێت كه‌ناڵه‌كان ره‌چاوی وردی و راستگۆیی بكه‌ن و كاره‌كانیان دوربێت لهبزواندنی هه‌ست و سۆز و هاندان و به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵك.
•هاندانی ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌رخانكردنی پانتایی گونجاو بۆ ئه‌و ده‌نگ و لایه‌نانه‌ی پارێزگاری له‌ئاشتی ده‌كه‌ن و كاری بۆ ده‌كه‌ن.
•هه‌وڵدان بۆ به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه و دانیشتنی به‌رپرسانی میدیا له‌كوردستان له‌پێناو داڕشتنی ستراتیژیه‌تی كاری هاوبه‌ش كه بتوانێت بۆ قۆناغه‌كانی داهاتو گونجاو بێت.