ڤیدیۆ..خانمە ئەستێرەیەکی جیهانی بۆ ریکلامکردن بۆ براندێکی جیهانی خۆی رووتدەکاتەوە

ئەستێرەی ئەمەریکا، ناتالی بورتمان بەشێک لە سنگی ئاشکرا دەکات لە ریکلامێکدا کە بۆ بارندی جیهانی " دیور ".

ناتالی کە واناسراوە ئەستێرەیەکی خاوەن کەسایەتی خۆیەتی لە ڤیدیۆکەدا پاڵ دەکەوێت لەسەر ستێجەکەو بەشێک لە سنگی دەردەخات و چەند جوڵەیەکی وروژێنەر ئەنجام دەدات.

ئەمە یەکەمجار نییە، ناتالی بورتمان ریکلام بۆ ئەو براندە جیهانییە بکات.

ناوبراو بە رەگەز ئەمەریکیەو لە دایکبووی ١٩٨١ ە، ئەکتەرو دەرهێنەرە، توانیوویەتی خەڵاتی گوڵدن  لەساڵی ٢٠٠٣دا وەربگرێت. لە رۆڵی لە فلمی " نزیکترین " پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار گڵۆب.

ناتالی لە ساڵێ ٢٠١٢ەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بنجامان میلبی سەماکاری فەرەنسی کردووە.






PM:07:44:17/01/2019