عادل عەبدولمەهدی ئۆپراسیۆنێکی هێزە عێراقییەکان بۆ نێو سوریا هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی هێزە عێراقییەکان بۆ نێو خاکی سوریا هەڵدەوەشێنێتەوەو نایەوێت هێزە عێراقییەکان رووبەرووی کورد و داعش و تورکیا لەو وڵاتە ببنەوە.

بڕیار بوو ٢١ی کانوونی دووەم هێزە عێراقییەکان هێرشبکەنە سەر دوا مۆڵگەی داعش لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، بۆ ئەم هێرشەش عێراق دوو هەفتە بوولە موسڵ و رۆژئاوای ئەنبار ‌هێزی بۆ کۆدەکردەوە، ئەم هێرشە لەلایەن حەشدەوە پشتگیری دەکرا، بەڵام سەرکردە سەربازییەکانی عێراق رەتیان کردەوە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانیش ئۆپراسیۆنەکەی هەڵوەشاندەوەو بەرگریکردنی هێزە عێراقییەکانی تەنها لە سەر سنوری عێراقدا هێشتەوە.

سەرکردە سەربازییە عێراقییەکان بە سەرۆک وەزیرانیان راگەیاندووە کە پێویست ناکات سووپای عێراق بچێتە ناو سوریاوە رووبەرووی داعش بێتەوەو، ئەگەر زۆرە رووبەرووی هێزە کوردیەکان و هەتا سووپای تورکیاش بێتەوە، هەر بۆیە سەرکردە سەربازییەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە هێزە عێراقییەکان لەسەر سنوری سوریا بڵاوەپێبکرێن و بەر لەدزەکردن داعش بگرن.

سەرچاوە سیاسیەکان باس لەوە دەکەن کە سەرۆک وەزیران بۆیە ئەو بڕیارەی داوە تا وڵاتانی تر سوود لە هێرشی سووپای عێراق وەرنەگرن بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان، هەروەها عێراق پێویستە جەخت لەسەر بنیاتنانەوەو چاککردنی دۆخی ئابوری بکات و نێو ماڵی خۆی ئارام رابگرێت، نەک هێرشێکی ئا لەو شێوەیە ببێتە مایەی تێکچوونی ئارامی پێکهاتەکانی.



AM:12:08:19/01/2019