پۆلیسی ئه‌ندۆنیسیا ژنێکی ده‌ستگیر كرد به گومانی سوتاندنی مێرده‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی كێشه كه‌وتۆته نێوانیان له‌سه‌ر پاسۆردی مۆبایل.
وه‌ك له سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی ئه‌ندۆنیسیادا هاتوه ڕووداوه‌كه كاتێك ڕویداوه كه دیدی بۆرناما خه‌ریكی چه‌ند كارێك بوه له نوێكردنه‌وه‌ی سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی و له‌و كاته‌دا ئیلهام كاهیانی ژنی داوای پاسوۆردی مۆبایله‌كه‌ی لێ كردوه.
ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی ڕایگه‌یاندوه كه مێرده‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵه ڕه‌تی كردۆته‌وه كه پاسوۆرده‌كه‌ی پێ بڵێت و كێشه‌كه له نێوانیان توندتر بووه.
سه‌رۆكی پۆلیسی ئیست لۆمبوك له ئه‌ندۆنیسیا ماد یوگی ڕایگه‌یاند كه مێرده‌كه‌ی له سه‌ربان هاتۆته خواره‌وه و له ژنه‌كه‌ی داوه و كێشه‌كه زیاتر گه‌وره بوه.
دوای ئه‌وه ئیلهامیش ڕوبه‌ڕوی مێرده‌كه‌ی بۆته‌وه و ده‌به‌یه‌ك به‌نزینی به مێرده‌كه‌یدا كردوه و دواتر ئاگری تێ به‌رداوه.
به پێی وته‌ی شایه‌تحالێك كه گه‌یشتۆته سه‌ر ڕووداوه‌كه و بینیویه‌تی كه جه‌سته‌ی پیاوه‌كه ئاگری گرتوه و هه‌وڵی داوه بیكوژێنێته‌وه.
ڕاسته‌وخۆ پیاوه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته سه‌نته‌ری كیرواكی ته‌ندروستی و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه.
دوای دوو ڕۆژ به‌هۆی سه‌ختی سوتانه‌كه‌وه پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه.
دوای مردنی پیاوه‌كه ئیلهام ده‌ستگیر كراوه و تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.