خشتەی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا

دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی موچەخۆرانی هەرێم بەرەوامە و سبەی یەکشەممە چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم  بە "سپی" ڕاگەیاند کە ڕۆژی یه‌كشه‌ممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هەر لە هەمان ڕۆژ مووچەی فەرمانگەکانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەش دەکرێت.


AM:09:06:19/01/2019