نرخی ڤیزای هندستان ڕاگەیەندرا

لەمەودوا لە سلێمانی ڤیزای هندستان بە هاوڵاتیان دەدرێت و نرخی هەرسێ جۆرەکەی ڤیزاش ڕاگەیەندرا.

سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوەە كونسوڵخانەی هیندستان نووسینگەیەك لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی دەكەنەوەو مانگی دووجار رێوشوێنە یاسایی و كارگێڕییەكانی تایبەت بە پێدانی ڤیزا(پەنجەمۆر و مامەڵەكان) بۆ بازرگانان و هاووڵاتیانی پارێزگاكە ئەنجام دەدەدن.

دەشڵێت"لە گفتوگۆدایەن لەگەڵ لایەنی هیندستان و لەو قۆناغەداین كە لەمانگێكدا دوو رۆژ دیاری بكەین بۆپێدانی ئەو خومەتگوزارییە بە بازرگانان و هاووڵاتیان، بەتایبەت راییكردنی مامەڵەی ئەوانەی كە بۆ نەخۆشی سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن".

ڕوونیشی کردەوە ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە كە چیتر هاووڵاتیان و بازرگانان نەچنە هەولێر بۆ رایی كردنی مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا و هەر لەسلێمانی ڤیزاكەی پێبدرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان نرخی ڤیزای هیندستان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە نەخۆشیان هەیە (83)دۆلارە، بۆ گەشتوگوزار (103)دۆلارە، بۆ كاری بازرگانی (123)دۆلارە، لەسلێمانیش هەر ئەو نرخە دەبێت.


PM:04:10:19/01/2019