گۆرانیبێژی لاوی کورد " میران عەلی" ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بە ناوی "دگەل تە" بڵاوکردەوە.
لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب میران عەلی بەرهەمێکی جیاوازی بە شێوەزاری کرمانجی بڵاوکردەوە بە ناوی (دگەل تە ) ئەوەش لەسەر شێوازی ڤیدیۆ کلیپ.
کلیپەکەی میران لە ئاواز و هۆنراوەی وێرانە وکاری میکس و ماستەرینگی لەلایەن سیامەک فەقێزادە بۆ کراووە، ئەڕەنجمێنتی وێران پڕۆدەکشنە و لە ڤینۆ ستۆدیۆ بەرهەمەکەی تۆمارکراوە.
میران عه‌لی له دایكبووی ساڵی 1995 شاری سلێمانییه، سه‌ره‌تا له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگه‌وه ده‌ركه‌وت، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و ئه‌لبوومێكه به ناوی"چه‌ژنی مه‌رگ"، دواین كاری هونه‌ری به‌رهه‌مێكه به ناوی " خۆشم ده‌وێی" كه زیاتر له دوو ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو.