کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لەلایەن چوار چەکدارەوە هێرش کرایە سەر پزیشکێک و بریندارکرا.
بەختیار ئەمین بارام پسپۆڕى گۆڕینى جومگە و شکاوى و ئێسک و نازۆڕ رایگەیاند، "لەلایەن چوار کەسەوە لە بەردەمى مەڵبەندى یەکێتى لە سلێمانى پەلاماریان دام و وتوویانە سەر بە کۆسرەت ڕەسوڵین."
وتیشی، ئەو کەسانە داواى شتێکیان لێکردووە، بەڵام بیری نەماوە چی بووە، بۆیە تەقەیان کردووە".
ئەو پزیشکە بۆ ئێن ئاڕتی وتی،" دواى هاتنى پۆلیس من ڕامکرد و تەسلیم نەبووم، هەروەها ئەو کەسانە تەقەیان لە پۆلیسیش کردووە ".
بەختیار ئەمین باسی لەوەشکردووە کە "پێشتر هیچ کێشەیەکی لەگەڵیان نەبووە و دەیانناسێتەوە ، بۆ ئەو مەبەستەش داواى یاسایی لەسەر کۆسرەت ڕەسوڵ تۆمار دەکات."