گەر ئەم جیاوازییانەی هێلکەی سپی وقاوەی بزانیت تووشی شۆک دەبیت
ڕەنگە زۆرێک ئەو پرسایرەیان لادرووست بووبێت کە ئایا هێلکەی سپی بەسوودە یاخود هێلکەی قاوەی ، ڕەنگە تائێستا چەند وەڵامێکت بەرگوێ کەووتبێ بەهۆی چەند سەرچاوەیەکی نادرووستەوە ،ئەم وەڵامانە بەڕاست دانانرێت.
هەمووشمان ئاگاداری ئەوەین کە هێلکە سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و کانزاکانە، بۆیە بەسوودە بۆ قژ ، پێست، یادگە، دابەزینی کێش، مێشک، بەهێزبوونی کرداری سێکسی و هەرووەها زیادبووی کولستروڵی بەسوود.
جیاواز لەهەموو ئەمانە لێرەدا باس لەوجیاوازیانە دەکەین کە لەهێلکەی قاوەی و هێلکەی سپیدا هەیە.ئەوانیش....
ـ جیاوازی ڕەنگی هێلکە دەگەڕێتەوە بۆتووخمی مریشکەکە.
ـ پسپۆڕان باس لەوە دەکەن تەنها لەبەر ئەوەی برنجی سپی، و پەتاتەی سپی و شەکر، .. زیانیان هەیە ئەمە نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی هێلکەی سپیش خراپ بێت.
ـ نرخی هێلکەی قاوەی لەهێلکەی سپی زیاترە ئەمەش هۆکار نییە بۆ باشی جۆری هێلکەکە.
ـ لەبەر ئەوەی مریشکی قاوەی یاخود سور توخمی کەمە بۆیە کەمتر زیاد دەبن ئەمەش هۆکارە بۆ کەمی هێلکەی قاوەیی.
ـ پسپۆڕان پێیان وایە لەڕووی تەندرووستییەوە هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان هێلکەی سپی و قاوەیدا تەنها جیاوازی ڕەنگەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ توخمەکانیان.
ـ زەردێنە: ڕەنگی زەردێنەی مریشکی سپی ڕوونترە لەزەردێنەی مریشکی قاوەی ئەمەش تەنها لەڕووی تامەوە جیاوازن بەڵام لەڕووی تەندرووستییەوە بەهەمان شێوەن.
ئا: هەـ ف
سەرچاوە: drsamrobbins.com
AM:12:00:20/01/2019