ئەو پێشمەرگانەی شەوی رابردوو دەستدرێژیانکردە سەر پزیشکێک لە نزیک بینایەی مەڵبەندی سلێمانی، بڕیارە ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیس بکەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، ئەو پێشمەرگانەی شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر د. بەختیار ئەمین لە نزیک مەڵبەندی سلێمانی و برینداری کرد، دوای ئەوەی بەرپرسانی ناوخۆ پەیوەندی بە شالآو کۆسرەت رەسوڵەوە دەکەن، بریارە ئەمڕۆ یەک شەممە خۆیان رادەستی پۆلیس بکەن.
سپی زانیوویەتی ئەو پێشمەرگانەی شەوی رابردوو ١٩ ی کانوونی دووەم هێرشیان کردۆتە سەر ئەو پزیشکە، لە پاسەوانەکانی شالآو کۆسرەت رەسوڵن و شەوی رابردووە دوای پەیوەندیکردنی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆەوە، بڕیارە ئەمڕۆ رادەستی پۆلیس بکرێن.
شەوی رابردوو لەبەردەم مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لەلایەن چوار چەکدارەوە هێرش کرایە سەر پزیشکێک و بریندارکرا.
بەختیار ئەمین بارام پسپۆڕی گۆڕینی جومگە و شکاوی و ئێسک و نازۆڕ رایگەیاند، "لەلایەن چوار کەسەوە لە بەردەمی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی پەلاماریان دام و وتوویانە سەر بە کۆسرەت ڕەسوڵین."
وتنووشی، ئەو کەسانە داوای شتێکیان لێکردووە، بەڵام بیری نەماوە چی بووە، بۆیە تەقەیان کردووە".
ئەو پزیشکە بۆ ئێن ئاڕتی راگەیاندبوو،" دوای هاتنی پۆلیس من ڕامکرد و تەسلیم نەبووم، هەروەها ئەو کەسانە تەقەیان لە پۆلیسیش کردووە ".
بەختیار ئەمین باسی لەوەشکردووە کە "پێشتر هیچ کێشەیەکی لەگەڵیان نەبووە و دەیانناسێتەوە ، بۆ ئەو مەبەستەش داوای یاسایی لەسەر کۆسرەت ڕەسوڵ تۆمار دەکات."