سەندیکای پزیشکان هۆشداری دەدات

سەندیکای پزیشکان ئاگادارییەکی بۆ پزیشکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند نابێت بە بێ مۆڵەتی سەندیکا کاری پیشەیی لە کەرتی تایبەتدا بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکای پزیشکانی کوردستاندا هاتووە "نابێ هیچ پزیشکێک بەبێ مۆڵەتی سەندیکا، کاری پیشەیی لە کەرتی تایبەت بکات".

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە "
هەر پزیشکێک ماوەی دوو ساڵ لەسەر یەک، مۆڵەتی کارکردنی پزیشکی نوێ نەکاتەوە، مافی ئەندامێتی لە سەندیکا نامێنێ و سەندیکا پشتگیری ناکات."


PM:03:37:20/01/2019