بومەلەرزەیەك قەزای خانەقین و دەوروبەری هەژاند

پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ بومەلەرزەیەك قەزای خانەقین و ناوچەكانی دەوروبەری هەژاند کە گوڕەکەی 3.3 بووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان كاتژمێر 1:31ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە بومەلەرزەیەك خانەقین و گەیلان غەرب و ناوچەكانی دەوربەرییانی هەژاندووە.

بومەلەرزەكە بە گوڕی  3.3 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە و چەقی بومەلەرزەكەیش نەفتخانە بووە.

كەشناسی ئاشكرایكردووە، بومەلەرزەكە بە قوڵایی 8 كیلۆمەتر لە ژێر زەوی و بە دووری 62 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەلار بووە.




PM:04:27:20/01/2019