دامەزراندن دەخرێتە نێو بودجەی گشتی ساڵی 2019

ئەمڕۆ 20ی کانونی دووەمی 2019 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وەزارەتی دارایی راگەیاندوە کە دامەزراندنی پلەی وەزیفی بخاتە نێو بودجەی گشتی ساڵی 2019.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لەسەر داوای کۆمیسیۆنەکەیان ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر جێکردنەوەی دامەزراندن لە بودجەی 2019 دەربڕیوە.

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە داوایان لە سەرۆک وەزیران کردوە پلەی وەزیفی بۆ کەمینەکانی ئەو ناوچانە تەرخان بکات کە زەرەرمەند بوون، ئەنجومەنی وەزیرانیش لەسەر ئەم داواکارییە وەزارەتی دارایی راسپاردوە ئەو دامەزراندنانە لە بودجەدا جێبکاتەوە.


PM:04:56:20/01/2019