ئەو کەسانەی شەوی رابردوو هێرشیان کردەسەر پزیشکەکەی سلێمانی تا ئێستا دەستگیر نەکراون، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند، ئەو کەسانەی شەوی رابردوو تەقەیان لە پزیشکەکەی شاری سلێمانی کرد، تا ئێستا دەستگیرنەکراون.
وتیشی، ئەو کەسانە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، کە ژمارەیان سێ کەس بووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پزیشكهی شهوی ڕابردوو له شهقامی سالم لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشكرایه سهری، لهبنكهی پۆلیسی بهختیاری سكاڵای لهسهر چهند كهسێك تۆماركردووه.
وتیشی، دوای سکاڵاکە دادوهر بهپێی مادهی ٤١٣ لهیاسای سزادانی عێراقی،فهرمانی دهستگیركردنی بۆ سێ كهس دهركردووه لەگەڵ دهستبهسهرداگرتنی ئۆتۆمبێلهكهیان.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێكۆڵینهوه سەرەتاییەکان، ئهو كێشهیه بههۆی دهستشكانهوهی ئۆتۆمبێلهوه بووه.
شەوی رابردوو، لەر شەقامی سالمی شاری سلێمانی، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەر بەختیار ئەمین بارام پسپۆڕى ئێسک و شکاوی و بریندارکرا، کە بەوتەی خۆی چوار کەس پەلاماریانداوە و تەقەیان لێکردووە و وتوویانە، "پیاوی کۆسرەت ڕەسوڵن و سەربە ئەون".
جێی ئاماژەیە تا ئێستا مەکتەبی رژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.