زیاتر له 460 كاندید له‌لیژنه‌ی فیدرالی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناوی خۆیان تۆماركردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایی 2020.
پۆڵ لایت مامۆستای (خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان) له‌زانكۆی نیویۆرك و پسپۆر له (هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاراسته‌گرتنی ده‌نگده‌ر) پێیوایه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی پشت به‌دواهه‌مین راپرسی ببه‌سێت كه كردوویانه.
بەپێی ئەو توێژینه‌وه‌یه‌ی پۆل لایت كردوویه‌تی له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌یدا ده‌ریده‌خات، کە ئه‌مریكییه‌كان ریفۆرمێكی ته‌واوی فراوانی حكومه‌تیان ده‌وێت.
ده‌شڵێت"پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی دواجار ئه‌مێننه‌وه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆرترین پاره سه‌رفبكه‌ن كه هیچ هه‌ڵبژاردنێك به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه".
ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاڵێوراوه‌كان دابه‌شبوون بۆ دوو گروپی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش (له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كان Dismantles) و(بنیاتنه‌ره‌وه‌كانrebuilders)".
بەوتەی لایت، "هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كان" ریفۆرمێكی فراوان و حكومه‌تێكی بچوكیان ده‌وێت و خزمه‌تگوزارییه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه،.
وتیشی،"ئه‌م گروپه زۆربه‌ی كات هه‌وادارنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-ن، پاڵپشتیكه‌رانی ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌ساڵی رابردوودا رێژه‌كه‌ی 43% دابه‌زیوه بۆ 30%". هه‌رچی "بنیاتنه‌ره‌وه‌كان"ه، ئه‌وانیش ریفۆرمیان ده‌وێت به‌ڵام حكومه‌تێكی فراوانیان ده‌وێت له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وانه زۆربه‌ی زۆریان پشتیوانانی دیموكراته‌كانن.
هەروەها لایت پێشبینی ئه‌وه ده‌كات پاڵێوراوی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه فۆكس بخاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت باشتر كاربكات و خه‌رجی كه‌مبكاته‌وه، وتیشی،"نمونه‌ی ئه‌مه‌ش جیمی كارته‌ر-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكایه كه دروشمه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو (حكومه‌تی نوێ وه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی باشه) و تیشكی خسته‌یه‌ر ریفۆرم له‌چاودێری ته‌ندروستی و سه‌رله‌نوێ رێكخستن و مه‌شقپێكردنه‌وه‌ی پیشه‌یی فه‌رمانبه‌ران".
لایت ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌و ده‌ڵێت"به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچ كاندیدێكی به‌هێزی له‌م چه‌شنه له دیموكراته‌كاندا نابینرێت به‌م پێوانه‌یه بیه‌وێت بانگه‌شه بكات".
سه‌رچاوه: The State News Paper, Jan 20,2019
لوقمان غه‌فوور