بهرهبهیانى ئهمڕۆ دووشهممه 21ى كانونى دووهم سوپاى ئیسرائیل بە موشەک بۆردومانی چەند پێگەیەکی فەیلەفی قودسی ئێرانی لە ناو خاکی سوریا کرد.
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، به موشهك پێگەى سوپای قودسی ئێرانیمان لە خاکی سوریا خاپورکردووە، ئەوەش لە بەرامبەر ئەوەى موشەکێکى زەمین بە زەمین هاوێژراوەتە خاکی ئیسرائیلەوە.
بەپێی هەوالێکی كهناڵى بی بی سی، 40 موشهك ئاڕاستەی سێ پێگهى باشورى دیمهشقی پایتهختی کراوە.
لە بەرامبەردا سوپای سوریا ڕایگەیاندووە، سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا زۆربەى موشەکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی پێکاوە و توانیویانە ڕووبەڕوویان ببنەوە.
هاوکات بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "سیاسەتمان ڕوونە و بەردەوامدەبین لە بۆردومانکردنی هەموو پێگەکانى ئێران لە ناو سوریادا".