ئێران هەڕەشە لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

سوپای كۆماری ئیسلامی دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئیسرائیل بۆسەر ئامانجەكانی ئێران لە سوریا ئامادەیی خۆی بۆ جەنگی ئیسرائیل و لەناوبردنی دەربڕی

عەزیز نەسیرزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئێران، رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل بەرپابكات و بەیەكجاریش لەناوی ببات.

ئەو فەرماندە ئێرانییە ئیسرائیل-ی وەک دوژمن ناوبردو وتی، کە بوێری هێرشكردنە سەر ئێران نییە، بۆیە ئێمە ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەكی ئیسرائیلی کە بکرێتەسەریان.

ئەمەش لەکاتێکدایە 
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى كانونى دووه‌م سوپاى ئیسرائیل بە 40 موشەک بۆردومانی چەند پێگەیەکی فەیلەفی قودسی ئێرانی لە ناو خاکی سوریا کرد, ئەوەش لە بەرامبەر ئەوەى موشەکێکى زەمین بە زەمین هاوێژراوەتە خاکی ئیسرائیلەوە.

لە بەرامبەردا سوپای سوریا ڕایگەیاندووە، سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا زۆربەى  موشەکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی پێکاوە و توانیویانە ڕووبەڕوویان ببنەوە.  

لایخۆشییەوە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "سیاسەتمان ڕوونە و بەردەوامدەبین لە بۆردومانکردنی هەموو پێگەکانى ئێران لە ناو سوریادا".




AM:11:50:21/01/2019