بەرەسمی یانەی بەرشەلۆنە یاریزانێكی کڕی



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەتەواوی یاریزانی گانی پرێنس بواتینگی کڕی و ئەو یاریزانە لە ئێستادا گەیشتۆتە شاری بەرشەلۆنە بۆ تەواوکردن و واژۆکردنی گرێبەستەکەی.
بەرشەلۆنە بواتینگی گانی وەکو یاریزانی یەدەگی سوارێز بردە ریزەکانیەوەو گرێبەستەکەش تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت بە بڕی ٢ ملیۆن یۆرۆ و دواتر یانەی بەرشەلۆنە ئازاد دەبێت ئەو یاریزانە بە تەواوی بکڕێت یان نائەمەش دوای چوونی مونیر حەدادی.
لە لێدوانێکیدا بواتینگی تەمەن ٣١ ساڵ، لە دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند ، دڵخۆشم پەیوەندیم بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووەو دەرفەتێکی نوێ تاقیدەکەمەوە، هیوادارم بتوانم لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید گۆڵ لەو یانەیە بکەم.



PM:10:18:21/01/2019