پارتی ژمارەی وەزارەتەکانی بۆ یەکێتی و گۆڕان یەکلایی کردۆتەوە

پارتی ژمارەی ئەو پۆست و وەزارەتانەی لای خۆی یەکلایی کردۆتە کە بەنیازە بیدات بە هەردوو لایەنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە پارتی جێگری سەرۆکی هەرێم دەدات بە بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها لای خۆی مەزندەی کردووە کە سێ وەزارەتیش بدات بەو بزووتنەوەیە.

هەرچی پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، پارتی بڕیاری داوە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وسەرۆکی پەرلەمان بدات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لەسەر ئاستی وەزارەتەکان پارتی ئامادەیە پێنج وەزارەت بدات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

ئەو  یەکلایی کردنەوەیەی پارتی بۆ پشکەکانی یەکێتی و گۆڕان لە کاتێکیدایە کە لیژنە فەرعیەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و داڕشتنی بەرنامەی حکومەت و رێککەوتنی نوێی نێوان ئەو لایەنانە لە کۆبوونەوەدان و دەستیان بەکارەکانیان کردووە.

حکومەتی ئێستای هەرێم لە ٢١ وەزارەت پێکهاتووە، کە ١٩ وەزارەت و دوو وەزیری هەرێمە، جگە لەسەرۆکی وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران.



PM:10:47:21/01/2019