ئەمریكا و توركیا تاوتوێی دۆخی سوریا دەكەن

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و توركیا تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای كوردستان و سوریایان كرد و ئەمریكا جەختی لەسەر پاراستنی هێزە كوردییەكان كردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ئەنجامداوە و باسیان لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات كردووە لە سوریا، هەروەك سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا گفتوگۆیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەسەر پاراستنی هێزە كوردییەكان كردووەتەوە و پابەندبوونی وڵاتەكەشی بە چارەسەركردنی نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا لەسەر سنورەكانی دووپاتكردووەتەوە.




AM:11:02:22/01/2019