ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا سەر بە حیزبی دیموکرات رایگەیاند" پێموابێت لە ١٢ ساڵی داهاتوودا جیهان کۆتایی دێت ".
خاتوو ئەلێکساندریان ئۆکاسیو – کورتیز ئەندامی کۆنگریسی ئەمەریکا لەسەر حیزبی دیموکرات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەگەر چەند یاسایەک بۆ چارەسەرکردنی کەشوهەوا دەرنەکرێت، جیهان نامێنیت و، ئاماژەی بۆ خراپی دۆخی ئاو و هەوای گۆی زەوی کردووە کە بەئەندازەیەک خراپە مەترسی تەواوی لەناوچوونی گۆی زەوی لێدەکرێت.
ئەو کۆنگرێس مانە رەخنەی توند لە ئیدارەی ئەمەریکا و هەڵوێستەکانی دەگرێت بەرامبەر کەشوهەوای زەوی.
ئەو خانمەی ئەندامی کۆنگرێس ئەو قسانەی لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا راگەیاند کە دوێنی دوو شەممە رایگەیاند.
خاتوو ئوکاسیۆ – کورتیز رەخنەی لە سیستەمی ئابوری ئەمەریکا گرت کە چەندان ملیاردێری لایە، لە وڵاتێکدا کە بە ملیۆنەها خەڵک بەشوێن پیدوایستیە سەرەکیەکانی ژیاندا دەگەڕێت.