ئاسایشی سلێمانی راگەیاند، دوای ئەوە هێزەکانیان سێ کەسیان لەسەر بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد، ئەمڕۆ لەلایەن دادگاوە سزادران بە زیندانیکردن و غەرامەکردنیان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسیاتیشی پاریزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره كارێكی نایاسایی , هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی 9/4 /2018 تا ڕۆژی 25/7/2018 به‌بڕیاری دادوه‌ر ، له‌پارێزگای سلێمانی سێ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات ) ، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 ، ڕۆژانی 20/1/2019 و 21/1/2019 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه، تاوانباران .
( أ ، م ، خ) له‌دایكبوی ساڵی ( 1987 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
(ڕ ، ف ، ڕ) له‌دایك بوی ساڵی ( 1988 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (10)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
( ن ، س ، س) له‌دایك بوی ساڵی ( 1979 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (7)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .