بونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانی لای هاوڵاتیانی ناوچەکە لێکەوتوەتەو هەوڵدەدرێت لە رێگای پەرلەمانەوە ئەو هێزانە وەدەربنرێن، بەڵام ئەندامێنی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ پڕۆژه یاسایه‌ك له لایه‌ن لێژنهكهیانهوه بۆ "ده‌ركردن"ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌كرابێت.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،رایگەیاند، "ئێمه له لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش نه بینیومانه نه به‌رزكراوه‌ته‌وه و نه هاتووه‌ته لێژنهكهشمانهوه سەبارەت بە"ده‌ركردن"ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق,ئه‌م پرسه دووره له‌ڕاستییه‌وه، ره‌نگه لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك بیانه‌وێت وه‌كو فشارێك باس له‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن و مه‌به‌ستیان هه‌بێت وه‌ڵامی هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده بده‌نه‌وه، واته وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته هیچ راستییه‌كی تیادا نییه كه گوایه هاتبێته لێژنهكهمانهوه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پرسێكی وا بێته ئاراوه ده‌نگی پێویستی په‌رله‌مان ده‌هێنێت یان نا، هه‌رێم كه‌مال ئاغا رایگەیاند کە كورد و سوننه و به‌شێكی شیعه‌ش له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكان له عێراق و وتی: "پێم وایه لایه‌نی كورد به‌هه‌موو فراكسیۆنه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادان له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی عێراق جێگیرده‌بێت و ئه‌م وڵاته ده‌بێته وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كی ته‌واو و ئاسایش و ئارامی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
هەروەها وتی، له‌لایه‌نی سوننهكانیشهوه زۆر داوای مانه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق ده‌كه‌ن نه‌ك به‌ته‌نها وه‌كو پێویستیی بزانن، به‌ڵكو به‌رگریی له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. له‌نێو شیعه‌كانیشدا كۆده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو چه‌ند هێزێكی سیاسیی شیعی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌شیان وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكرێن و ئه‌مه به‌پێی یاسا بێت".
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، به‌رپرسی ناوچه‌ی باكووری عێراق له رێكخراوی به‌در، كه رێكخراوه‌كه‌ی یه‌كێكه له گرووپه دیاره‌كانی نێو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و زیاتر له 25 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاندوە "بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له پێشتر و ئێستاشدا پێویسته په‌یوه‌ست بێت به یاساوه، قبوڵ ناكه‌ین و قابیلی قبوڵكردنیش نییه ئه‌مریكا عێراق داگیر بكات و هێزه‌كانی بهێنێته عێراقه‌وه دوای ئه‌و كشانه‌وه سه‌رشۆڕییه‌ی له سووریا روویداوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق و سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان نابێت ئه‌مه رووبدات، ئه‌مه سه‌رشۆڕییه بۆ گه‌لی عێراق ئه‌گه‌ر وا بكه‌ن، به‌هیچ رێگه‌یه‌ك نابێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌دڵی خۆیان بێنه نێو هه‌ولێر و بچنه به‌غدا و بچنه كه‌ركووك یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، ئێمه رێگه ناده‌ین و قبوڵیشی ناكه‌ین ئه‌مریكا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت دیاری بكات كه لێی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م پرسه پێویستی به یاسا و رێگه‌یه‌كی دیاریكراوه بۆ هه‌بوونیان، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی عێراقییه‌كان خۆمان داوامان كرد".
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی ئەوەشی خستوەتەڕوو "پڕوپاگه‌نده‌ش هه‌یه گوایه ئه‌مریكییه‌كان خۆیان داعش ده‌هێنن له هه‌ندێك ناوچه و دواتریش داوامان لێ ده‌كه‌ن داوای هاوكارییان لێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێن و یارمه‌تییمان بده‌ن، ئه‌مه پێویستی به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه ئه‌م كێشه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی به‌در دەشڵێت، "هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێش كشانه‌وه‌یان له عێراق له ساڵی 2011 له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان نزیك به هه‌زار كه‌س ده‌بوون وه‌كو سه‌رباز و راوێژكار و ئه‌فسه‌ر، به‌ڵام له میانی ئه‌م دوو مانگه‌ی دواییدا ژماره‌ی ئه‌و هێزانه گه‌یشتووه‌ته سێ بۆ چوار هه‌زار سه‌رباز له هه‌موو هێزه جیاوازییه‌كانیان، ئه‌و هێزانه‌ش پێمان وایه ئه‌و هێزانه‌ن كه له سووریاوه كشانه‌وه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه زانیارییه‌كانی ئه‌وان هێما بۆ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌ش سه‌ربازگه ده‌كات له عێراق كه له چوار سه‌ربازگه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و دوو سهربازگهشیان سه‌ربه‌خۆیه، ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ده‌گاته له نێوان هەشت بۆ 10 هه‌زار سه‌رباز، ئه‌مانه بۆ هاوكارییكردنی هێزه‌كانی عێراق نه‌هاتوون، چونكه ئێمه پێویستمان پێیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له داعش بمانپارێزن، به‌ڵكو ئێمه داعشمان تێكشاند و ئه‌وه‌ی ماوه لێره و له‌وێ چه‌ند داعشێكی كه‌م ماون و جاروبار هێرش ده‌كه‌ن و ئێمه خۆمان چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كردنه‌ئامانجی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا یان مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل به‌رپرسی ناوچه‌ی باكووری عێراق له رێكخراوی به‌در رایگەیاند"ئه‌مریكا یان ئیسرائیل ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م رووبدات ئه‌وه ئه‌و ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته ده‌كه‌ن، به‌ڵام عێراقییه‌كان ئازادن و رێگه به بوونی ئه‌مریكا و هیچ گورزێكی ئیسرائیل ناده‌ین بۆسه‌ر هێزه‌كانی عێراق و ئه‌گه‌ر شتێكی وا رووبدات ئه‌وا وه‌ڵاممان ده‌بێت".
وتیشی، "تا ئێستا پێمان رانه‌گه‌یه‌ندراوه كه ئیسرائیل نیازی مووشه‌كبارانكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر شتێكی ئاوا یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌و جۆره هەبێت ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه ئێمه پشت ئهستووریین به‌هێزه‌كانمان و وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه".
جێی ئاماژەیە پێنج هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراقدا هه‌ن كه له هه‌شت بنكه‌ی سه‌ربازیی جێگیركراون، ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه ده‌كه‌ونه شەش پارێزگای عێراق كه ئه‌وانیش پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین له باكووری عێراق، هه‌روه‌ها پارێزگاكانی به‌غدا، ناوه‌ڕاستی عێراق، ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق.بە وتەی بەپرسانی ئەمریکا بوونی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق سێ ئامانجی هه‌یه ئه‌وانیش؛ پێشكه‌شكردنی راوێژی سه‌ربازی به‌هێزه‌كانی عێراق، مه‌شق و راهێنان به‌و هێزانه لەگەڵ پڕچه‌ككردنی ئه‌و هێزانه و راهێنانیان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌رهه‌می ده‌هێنێت.