کوڕێک: هەموو ئەو کچانەی زانکۆکەم دەکوژم کە پێم ڕازی نەبوون

پۆلیسی شارا پرۆڤۆ لە ویلایەتی یووتای ئەمەریکا گەنجێک دەستگیر دەکات کە هەڕەشەی کوشتنی کچانی زانکۆکەی کردبوو.

کریستۆفەر کلێاری تەمەن 27 ساڵ گەنجێکی سینگڵە و لە فەیسبووک نویسویەتی  "هەموو ئەوەی ئەم ویست، کچە هاوڕێیەک بوو، نەک 1000 کچە هاوڕێ، نەک دەیان لەشفرۆش، نەک پارە. من تەنها کەسێکم دەوێت کە خۆشی بوێم، کەس گرنگی بە من نادات".

هەروەها نوسیویەتی"تەمەنم 27 ساڵە و تاکو ئێستا خۆشەویستێکم نییە، هەرگیزیش سێکسم نەکردووە، بۆیە پلانم داناوە هێرشێکی هەڕەمەکی بکەمە سەر زانکۆ".

ئەو کوڕە بەردەوام دەبێت لە نوسینەکەی و دەڵێت: "من ئامادەم بمرم و هەموو ئەو کچانەشی رەتیانکردمەوە دەیانکوژم، هەر کچێک ببینم دەیکوژم، هیچ شتێک لەوە مەترسیدارتر نییە کاتێک پیاوێک ئامادە بێت بمرێت".

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا پۆلیسی شارەکە لە رێگای مۆبایلەکەی شوێنەکەیان دۆزییەوە و لە رێستۆرانتێکی ماکدۆناڵندز لە شاری پرۆڤۆ دەستگیریانکردووە.




PM:08:25:22/01/2019