ڤیدیۆ:عێراق ماڵئاوایی لە جامی ئاسیا کرد



لە جامی ئاسیای ٢٠١٩، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە هەڵبژاردەی قەتەر دۆڕاو ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
یاریەکە لە وڵاتی ئیماڕات لە یاریگای "ئلنهیان ئەنجامدراو تێیدا قەتەر توانی یاریەکە بە تاکە گۆڵێك بباتەوەو عێراق دووربخاتەوە.

گۆڵەکەش یاریزان  بەسام هیشام  لە خولەکی ٦٢ بە لێدانی راستەوخۆ تۆماری کرد.
لە قۆناغی هەشت قەتەر رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوەو عێراقیش کرایە دەرەوە.

یاریەکانی قۆناغی هەشت بەمشێوەیە....
ئیماڕات- ئوسترالیا
ڤێتنام- ژاپۆن
چین- ئێران

کۆریای باشوور- قەتەر





PM:09:11:22/01/2019