کاریگەرییە خراپ و باشەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر مناڵان
تۆڕەکۆمەڵاێەتییەکان بەڕێگەیەکی گەیاندن دادەنرێت بۆدەربڕینی هەستەکانی گەنجان بۆیەکتر، هەربۆیە لەمڕۆدا خەڵکێکی زۆر بەکاری دەهێنن، بەکارهێنانیشی هەرچەند سوودی هەیە زیانیشی هەیە ، لێرەدا چەند زیان و سوودێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەخەینە ڕوو لەسەر چینی گەنجان بەتایبەت مناڵان. ئەوانیش:
ـ بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی پێویستە بۆ گەنجان بۆ ئەوەی شارەزای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بن.
ـ پێویستە بۆ قوتابیان کاتێک گروپێک دادەنێن لەوێوە دەتوانن بیرۆکەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.
ـ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەروەها دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ فێربوونی زمانی نوێ و ئاشنابوون بەکەلتوری وڵاتانی دیکە.
ـ دەتوانرێ بەکار بهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی ئاشنا.
ـ لایەنە نەرێنییەکانی:
بەسەربردنی کاتێکی زۆر ڕۆژانە بەهۆی سەیرکردنی ڤیدیۆ و ، وێنە و پۆستەکان ئەمەش ڕەنگە وا بکات لە ئەرکەکانی دیکە کەمتەرخەم بێت.
ـ بەجێ هێشتنی کاریگەری خراپ لەسەر تەندرووستی مناڵ وتووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی و قەلەقی.
ـ بەجێهێشتنی کاریگەری خراپ لەسەر مێشک .
ـ لەبەرئەوەی مناڵان لەتەمەنێکی گونجاودا نین ئەمەش ڕەنگە هۆکار بێت بۆ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەلایەنی خراپ.
ـ پەیوەست بوون پێیوە : زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە هۆی ئەوەی مناڵان پەیوەست ببن پێیەوە.
ئا: هە ـف
سەرچاوە: FIRSTCRY PARENTING
PM:11:23:22/01/2019