پۆلیسی شاری یونان له‌ویلایه‌تی نیویۆرك، سێ گه‌نج و مێردمنداڵێك-یان ده‌ستگیركردوه كه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی كه پلانیان داناوه به بۆمب هێرشبكه‌نه‌سه‌ر كۆمینیتییه‌كی موسڵمانان له‌شاری بینگهامتن.
به‌پێی وته‌ی پۆلیس ئه‌و كه‌سانه به‌وه تۆمه‌تبارن كه بۆمب و چه‌كی ده‌ستكریان دروستكردووه‌و پلانیان داناوه بۆئه‌وه‌ی هێرشبه‌كه‌نه سه‌ر كۆمینیتییه‌كی بچوكی ئیسلامی كه پیاوێكی پاكستانی له‌ساڵی هه‌شتاكانه‌وه دایمه‌زراندووه.
ئه‌م پلانه كاتێك ئاشكرا بووه كه مێردمنداڵه زانیارییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانیدا باسكردووه له‌قوتابخانه.
كۆمینیتییه ئیسلامییه‌كه(ئیسلامبیرگ) ئامانجی سه‌ره‌كی تۆمه‌تباره‌كان بووه به‌وه‌ی ئه‌و شوێنه بۆته مۆڵگه و راهێنانی تیرۆریستان.
به‌پێی وته‌ی پۆلیس هه‌ر 3 كه‌سه‌كه كه ته‌مه‌نیان به‌سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ 23ی جێنیوه‌ری له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌ده‌كرێن بۆ دادگایی كردن و لێكۆڵینه‌وه.
هه‌ریه‌ك له ئه‌ندرۆ كریسیل-18 ساڵ، ڤینسینت فیترومیل-19 ساڵ، بریان كوراینزی- 20ساڵ به‌تۆمه‌تی دروستكردنی چه‌ك و پلانی هێرشكردن تۆمه‌تبارن له‌گه‌ڵ مێرد منداڵه ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌كه كه به‌هۆی ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه.
هه‌ر چواركه‌سه‌كه‌ش نیشته‌جێی شاری یونان-ی ویلایه‌تی نیویۆرك-ن.
پاترك ڤیلان به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری یونان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه 23 پارچه چه‌ك و بۆمب-ی ده‌ستكرد له‌چه‌ند شوێنێكی مێردمنداڵه ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه، وتیشی:"لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكردووه كه رۆژی 18ی جێنیوه‌ری مێردمنداڵه ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌كه له‌قوتابخانه له‌لای هاوپۆله‌كانی پلانه‌كه‌ی دركاندووه".
كۆمینیتی ئیسلامبیرگ، ده‌كه‌وێته رۆژئاوای كاتسكێڵ-ی نزیك شاری بینگهامتن.
سه‌رچاوه: زه نیویۆرك تایمز
لوقمان غه‌فوور