هێزەکانی هاوپەیمانان باشوری کفری تۆپباران دەکەن

هێزەکانی هاوپەیمانان بەمەبەستی لێدانی گرووپە توندڕەوەکان تۆپبارانی ناوچەکانی باشووری شاری کفری دەکەن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو دەڤەرە بە سپی راگەیاند" هاوپەیماننان دوا نویوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی دووەم لە رێگای مووشەک و تۆپی دورهاوێژەوە بۆردومان ناوچەی پەڵکانە دەکەن کە دەکەوێتە باشووری شاری کفری لە ناوچەی سەر بەئیداری گەرمیان.
تۆپبارانەکە کە لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە، تا ئێستا زەرەرو زیانی هێزە توندڕەوەکان نەزانراوە.

پێش ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئەو ناوچانە لە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا بوون، بەڵام لە دوای ئەو رێککەوتەوە لەبەر سەختی و زۆری گردۆڵەکانی ئەو ناوچەیە هێزێکی داعش کە بە ئاڵا سپی یەکان ناسرابوون هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، سەرباری ئەوەی هێزە عێراقییەکان چەند جارێک کێوماڵی ئەو ناوچانەیان کردووە، بەڵام نەتوانراوە بنەبڕی ئەو هێزانە بکرێت.

ماوەیەکە ئەمەریکا هێزەکانی لەناوچەکان کەرکوک و باشووری رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک و خورماتوو کۆکردۆتەوە، ئەو هێزانە بە ئامانجی دەرهێنانی رەگوڕیشەی چەکدارانی داحش هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی ناو حەشدی شەعبی مەترسی ئەوەیان هەیە کە بکرێنە ئامانجی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی.



PM:01:26:23/01/2019