تەقینەوەیەکی بەهێز لە عەفرین روویدا ، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ چەکداری سوپای ئازادی سووریا کوژران و بریندرایش هەیە.
سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانونی دووەم لە کاتژمێر ٨:١٥ تەقینەوەیەک لە بەردەم ناوەندێکى چەکدارانی ئەحرار شەرقییەى سەر بە دەوڵەتى تورکیا لەسەر رێگاى راجۆی عەفرین روویدا.
بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کوژراو و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماری کوژراوان و بریندارەکان و هۆکاری تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو سێ چەکدارەی کوژراون سەر بە گرووپی ئەحراح شەرقیەن.
سێ رۆژ پێش ئێستاش تەقینەوەیەکی دیکە لە عەفرین، روویداو بەوهۆیەوە 4 چەکداری گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان کوژران.