بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەستی لەکار کێشایەوە

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئەوروپا دەستلەكارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.

بەگوێرەی هەوالێکی ئاژانسی رۆیتەرز کە وێس میشێڵ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئەوروپا لە نامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیەندووەو ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە 4ی كانونی یەكەمەوە كۆتایی بە ئەركەكانی هێناوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، هیچ رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەکەی نەنوسیوە تەنیا ئەوەندە نەبێت، کە دەیەوێت لەمەودوا كاتەكانی لەگەڵ خێزانە بچوكەكەی بەسەرببات. 

ئەوەشی نوسیوە،  کە جێبەجێكاری بۆ ستراتیجیەتی تەواوی ئەوروپا دەستیپێكردوە بۆ پشتگیریكردن لە ئاسایشی نیشتیمانی و ستراتیجی بەرگری نیشتیمانی و هەروەها  بەشداریشە لە بنیادنانی ستراتیجیەتی بەرێوەبردنی كاروبارەكانی تایبەت بە ئەوروپا و سەربەرزە بەوەی بەدەستیهێناوە لەماوەی كاركردنیدا.

لایخۆشییەوە  مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  باسی لەوەکردووە، کە میشێل لە ماوەی كاركردنیدا وەكو یاریدەدەری وەزیر كاری زۆر باشی ئەنجامداوە.



PM:05:47:23/01/2019