وێنە.. ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی گڕیگرت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانونی دووەم ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەسەر ڕێگای كەلار، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان گڕیگرت.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووک بڵاویكردوەتەوە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەسەر ڕێگای كەلار ، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاگریگرت و سوتا.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە،کە  ئۆتۆمبێلەكە بەئاڕاستەی قەزای كەلاردا هاتووە.



PM:07:02:23/01/2019