پۆتین: روسیا پشتگیری گفتوگۆی نێوان سوریا و کوردەکان دەکات

لە دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی روسیا و تورکیا، پۆتین وتی " رووسیا پشتگیری گفتوگۆی نێوان حکومەتی سوریا و نوێنەرانی کورد دەکات "، هەروەها وتیشی پاشکشەی ئەمەریکا لەسوریا هەنگاوێکی پۆزەتیڤە.

بۆتین لەو کۆنگرە رۆژنامەنووسیەدا کەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئەنجامی دا، وتی" باسی نیەتەکانی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پرسی کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا وکاریگەری لەسەر پەرەسەندنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتەمان کرد".

 ئۆردوغان سەرۆکی تورکیاش رایگەیاند" سازدانی لوتکەی سیانی نێوان روسیا و تورکیا و ئێران، سەرنجی گرنگی جیهانی راکێشاو لە ئایندەشدا بەرهەمی دەبێت".
 
هەروەها ئۆردوغان جەختی لەسەر پەیوەندی هەمەلایەنەی پێشکەوتووی سیاسی و ئابوری گەشتیاری نێوان رووسیاو تورکیا کردەوە.
هەردوو سەرکردەی تورکیا و رووسیا باسی دۆخی ناهەمواری شاری ئیدلێبان کردە کە دەبوایە چەکی تێدا دابماڵرایە، بەڵام ئێستا زۆربەی لەلایەن بەرەی نوسرەی کۆن و تەحریری شامی ئێستاوە کۆنترۆڵکراوە.

پۆتین بڕیاری دا کە ئامادەیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئێران و تورکیا و رووسیا لەسەر دۆخی سوریا بکات. 
 



PM:09:26:23/01/2019