بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چوار قوربانی لێکەوتەوە

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی ئامێدی دەکەن و لەئەنجامدا چوار هاولآتی بوونە قوربانی.

قائیمقامی ئامێدی ئیسماعیل مستەفا لەلێدوانێکی تایبەتدا بە سپی میدیای راگەیاند " لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی ئەمشەو بۆ سەرناوچەی دێرلوکی قەزای ئامێدی دوو هاولآتی گیانیان لەدەستدا".

ئیسماعیل مستەفا لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" دوو هاولآتی تریش لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".

ئەو بۆردومانە لە کاتێکدایە کە هەفتانە چەندجارێک فڕۆکەکانی تورکیا سنوری هەرێمی کوردستانی عێراق دەشکێنن و بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی هەرێم و تورکیا و سنوری ئێران دەکەن. 



PM:10:18:23/01/2019