خانمە گۆرانیبێژیکی رووسی لەکاتی گۆرانی وتندا لەسەر ستەیج گیانی لەدەستدەدات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیدۆیەک بڵاوکراوەتەوە كه له كاتی گۆرانی وتنی خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراوی رووسی گیان له‌ده‌ست دەدات.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە کە ڤانیا خه‌لیلۆڤاو سه‌ركرده‌ی گروپی میوزیكی ته‌تاره له كاتی وتنی گۆرانیدا له ئاهه‌نگێك له شاری ئۆلیانۆفسك له‌سه‌ر سته‌یج به‌رده‌بێته‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ڕوسیا ئاشکرایان کردووە كه ڤانیا خەلیلۆڤا دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە له ته‌مه‌نی ٥٤ ساڵی بەهۆی سەکتەی دڵەوە گیانی له‌ده‌ست داوە.